داواکارییەکانی پارێزگای سلێمانی دەگەیەنرێتە ئەنجومەنی نوێنەران
کوردستان 01:11 PM - 2023-06-20
PUKMEDIA
نوێنەرانی سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکەن بەمەبەستی گوێگرتن و وەرگرتنی سەرنج و تێبینیەکانی ئەندامانی پارێزگاکە و گەیاندنی داواکارییەکانیان بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ چارەسەرکردنیان و لەو بارەیەشەوە ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: "بەپێی ئەو بەشە بودجەیەی بۆ هەرێم دانراوە نابێت پارێزگاکان کێشەی دابەشکردنی مووچەیان هەبێت، بەمەرجێک هەرێم پێوەی پابەند بێت و لەئەگەری پابەندنەبونیشی راستەوخۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق دەستوەردان دەکات".
سەرۆکی ئەنجومەنەکە: بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان گرنگە
دوو نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییان کرد و دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و وەفدی یاوەری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆبونەوەکەیان خرایە روو، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "دوای پەسەندکردنی بوودجەی پارێزگاکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بابەتی ئابوری و بودجە گۆڕانکاری بەسەرداهاتوەو ئەوەی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی زۆر گرنگە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانە کە چووە بواری جێبەجێکردنەوە پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی پارێزگا دەبێت، هاوکات هەموو لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەرنج و تێبینییەکانیان ئاڕاستەی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لەئەنجومەنی نوێنەران کردوەو تا ئەوانیش بیکەن بە یاداشتێک و بیگەیەننە ئەنجومەنی نوێنەران".
پەسەندکردنی بودجە بۆ هەرێم لەرووی ئابورییەوە گرنگە
هاوکات دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: "پەسەندکردنی بودجە بۆ کوردستان لەرووی ئابورییەوە گرنگە بۆ هەلی کار و جوڵەی ئابوری بازاڕ، بەڵام کێشەکە لە پابەندنەبونی حکومەتی هەرێمە، بۆیە ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە فشارێک لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست بکەین کە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم بێت".
ئەولەویەت بۆ مووچەیە
هاوکات د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند: "دوای پەسەندکردنی بودجە، گەشەیەکی ئابوری بۆ
هەرێم و عێراق دێتە ئاراوە، ئەو بڕە پارەیەی وەک بودجەی هەرێمی کوردستان لە
عیراقەوە دێت و جگە لە داهاتی خاڵە سنورییەکان و داهاتی ناوخۆ و هاوکاری
هاوپەیمانان و بودجەی سیادی و بودجەی بەشە خۆراک، هیچ بیانویەک نامێنێت بۆ نەدانی
مووچەی هاوڵاتیان لەکاتی خۆیدا و لێبڕینی".
"بەپێی یاسای بودجە کێشەی مووچە و بودجە کۆتایی دێت و ئەولەویەت بۆ مووچەیە
و لەهەبونی ناعەدالەتی بەرامبەر پارێزگایەک سەرۆک وەزیرانی عیراق دێتە دەنگ و
بودجەی پارێزگاکان بە جیا دەنێرێت و رێگری لە غەدر کردن لە هەر پارێزگایەک دەکرێت،
بۆیە لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبین تا گرفتەکانی
پارێزگاکە بگەیەنینە ئەنجومەنی نوێنەران"، د. بڕیار رەشید وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

