کێشەی جوتیارانی کورد و تورکمان دەگەیەنرێتە دادگای فیدراڵی
کوردستان 06:37 PM - 2023-06-19
PUKMEDIA
دادگای فیدراڵی
دوو پەرلەمانتاری کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی داگیرکردنی زەوی و زاری جوتیارە کورد و تورکمانەکان لەلایەن عەرەبی هاوردەوە سکاڵا ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکەن و داوا دەکەن رێگری بکرێت لەو تەعریب کردنە، کەلەماوەی ساڵانی رابردوودا لە حاڵەتەوە بەرەو دیاردە باڵی کێشاوە.
رێگری لە داگیرکردنی زەوی و زاری جوتیاران دەکرێت
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر پشکی کەرکوک بە سایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ هاوپیشەم د. یوسف محەمەد
سکاڵایەکمان لە دادگای فیدراڵی لەبارەی کێشەی زەوی و زارە کشتوکاڵییەکانی سنوری پارێزگای
کەرکوک تۆمارکرد، کەماوەی چەند ساڵێکە جوتیارە کورد و تورکمانەکان بەدەستییەوە
دەناڵێنن و داوامانکردووە ئەو بڕیارانەی لەلایەن رژێمی پێشوەوە دەرچووە رابگیرێت".
"لەڕێی دادگاوە رێگردەبین
لەهەموو ئەو دەستوەردانە نایاساییانەی کەبەرامبەر بە جوتیارانی کورد و تورکمان لە
سنوری پارێزگای کەرکوک دەکرێن و عەرەبی هاوردە دەخرێنە سەر زەوی و زاریان، هەر لە
چوارچێوەی هەوڵەکانمان سکاڵامان گەیاندوەتە دادگای فیدراڵی و داوامانکردووە رێگری
لە عەرەبی هاوردە بکرێت بۆ سەر زەوی کورد و تورکمانەکان"، دیلان غەفور وای وت.
ئەندامەکەی
فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت: "حەوت مانگە سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەو دۆسیەیەین، بۆ
ئەوەی بە بەڵگەی یاسایی سکاڵاکەمان بەهێز بکەین و لەرێی دادگای فیدراڵییەوە رێگری
بکەین لە داگیرکردنی زەوی و زاری کورد و تورکمانەکان".
نوێنەرانی کورد لەڕێی دادگای فیدراڵییەوە پارێزگاری لە جوتیاران دەکەن
نوێنەرانی کورد
لە بەغدا بەمەیدانی سەردانی جوتیارانی سنوری پارێزگای کەرکوک دەکەن و لەرێی دادگای
فیدراڵییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و زارەکانیان دەدەن.
هەر لەو
بارەیەوە د. یوسف محەمەد ئەندامی خولی پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە
پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە: "ئەمڕۆ دووشەممە
19-6-2023 دوو سکاڵامان لەبارەی بنبڕکردن و چارەسەری کێشەی جوتیاران بە تایبەت لە
ناوچەی سەرگەڕان و داقوق لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد".
"لەماوەی
رابردوودا چەند جارێک بە مەیدانی سەردانی ئەو ناوچانەمان کردوەو لە کێشەو کەم و کەموکوڕییەکانمان
کۆڵیوەتەوە، هیوادارین لەم رێگەیەوە بتوانین ئەو مافە بۆ جوتیارانی کورد و تورکمان
لەو ناوچانە بگەڕێنینەوەو رێگری لە تەعریبکردن بکەین" د. یوسف وای وت.
ماوەی چەند ساڵێکە
داگیرکردنی زەوی و زاری جوتیارانی کورد و تورکمان لە سنوری پارێزگای کەرکوک
بەبەرنامە کاری بۆ دەکرێت و لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەکی زۆر عەرەب هاوردە کراوە و
لەسەر زەوی و زاریان جێگیر کراون، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە هەوڵی داوە پارێزەری
پێکەوە ژیان بێت لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و لەکاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی
عیراقیش بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند پرۆژەیەکی تایبەت
بە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی پێشکەش کرد، کە خۆی لە کاراکردنەوەی لیژنەی ماددەی
140 و گواستنەوەی راژەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشی کوردی بۆ سەر وەزارەتی
پەروەردەی حکومەتی فیدراڵ و پێکهێنانی لیوای هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپا بۆ
ئارامی زیاتری ناوچە جێناکۆکەکان دەبینیەوەو بەشێک لە پرۆژەکانی یەکێتی جێبەجێ
کران و چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەشدا بەشەکەی دیکەش جێبەجێ بکرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

