سەرۆک بافڵ: یەکێتی سازش لەمافی پێشمەرگە ناکات
کوردستان 09:50 PM - 2023-06-15
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و وەفدێکی سەربازیی بەریتانیا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە وەفدێکی سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن، گەورە راوێژکاری بەرگریی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و رۆزی کێڤ، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەبوون، هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە فراوانكردنی هاوكاری و هەماهەنگییە سەربازییەكانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە كرایەوە لەپێناو دروستكردنی هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە و ئامادە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵی بەردەوامی هێزەكانی هاوپەیمانانی كرد و بەڕێزەوە لەو قوربانییانەی رووانی كە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری داویانە و رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەندی هەموو ئەو لێكتێگەیشتن و رێككەوتنانەیە كە لەماوەی رابردوودا بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە كراون. ناشمانەوێت بە بەرنامە و مەرامێكی تر ئەو لێكتێگەیشتنانە بە رێڕەوێكی هەڵەدا ببرێت و ئەم پرسە نیشتمانییە ببێتە قوربانیی بەرژەوەندییە حزبییەكان.
سەرۆك بافڵ وتیشی، یەكێتی سازش لە مافی پێشمەرگە و پێشخستنی تواناكانیان ناكات و لەهەمانکاتدا دەبێت پێشمەرگە لەخزمەت بەرژەوەندییە نیشتمانییەكاندا بێت و پارێزەری خاك، خەڵك و ئاڵاكەمان بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

