سەرۆک بافڵ: چیتر ژیان و قووتی خەڵک شەڕی سیاسی پێوەناکرێت
کوردستان 07:17 PM - 2023-06-15
نوسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیکرد لە میکێلێ کامێرۆتا، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و د. رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێم گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.
پرسی هەڵبژاردن لە هەرێم و پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە تەوەرێکیتری گفتوگۆکان بوو و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند:"یەكێتی هێزێكی پابەندە بە پاراستنی پایەكانی دیموكراسی و لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردین، بەڵام لەچوارچێوەی یاسایەكی گونجاو كە دادپەروەریی تێدابێت و وەڵامدەرەوەی قۆناغەكە و خواستی هەموولایەك بێت".
لەبارەی بودجەی عیراق و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی دادپەروەری، سەرۆک بافڵ وتی:"هەموو هەوڵەكانمان لەسەر بنەمای یەكسانی و نەهێشتنی جیاكاری بوو، سەرباری ئەوەی وەڵامدەرەوەی سەرجەم خواستەكانی هەرێم نەبوو، بەڵام ئێستاش پێمانوایە جێبەجێكردنی یاساكە وەكخۆی ماف و شایستەداراییەكانی كورد دابیندەكات و چیتر ژیان و قووتی خەڵك شەڕی سیاسی پێوەناكرێت".
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی سێلڤیۆ بێرلسكۆنی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا، پرسە و سەرەخۆشی گەیاندە کونسوڵ و گەلی ئیتاڵیا و هاوخەمی خۆی بۆ ئەم ماتەمە دەربڕی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

