قوباد تاڵەبانی: ئامادەین لەگەڵ ئیسپانیا گرنگی بە کشتوکاڵ و گەشتوگوزار بدەین
کوردستان 07:03 PM - 2023-06-13
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئیسپانیا لە عیراق
قوباد
تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە پێدرۆ مارتینێز باڵیۆزی ئیسپانیا لە
عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی
کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا تاوتوێ کران.
لە
کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی 13ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەچوو و تیایدا هەردوو پەرلەمانتار
دیلان غەفور و غەریب ئەحمەد ئامادەی بوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی پڕۆژەیەک کە تایبەت
بوو بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئیسپانیا لە بوارەکانی کشتوکاڵ
و گەشتوگوزار و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە لە هەردوو کەرتەکەدا لە
کوردستان. پێشتر هەردوو پەرلەمانتار لەمبارەیەوە
لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئیسپانیا و وەزارەتی کشتوکاڵ و دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم کاریان
لەسەر چۆنییەتی جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە کردوە.
لەم
چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆک وەزیران پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژەکە دەربڕی و رایگەیاند:
"حکومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو جۆرە کارئاسانییەک بکات بۆ کۆمپانیاکانی ئیسپانیا
کە دەیانەوێت لە هەردوو بواری کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا لە کوردستان وەبەرهێنان بکەن".
هەر
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا ئیسپانیا راوێژکاری تایبەت بە بواری گەشتوگوزار بۆ ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات تا لە نزیکەوە هاوکاری حکومەتی هەرێم بکەن بۆ
پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار بە تایبەتیش کە لە ئێستادا چەندین پڕۆژەی گەشتیاری لە
قۆناغی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندندان و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا بکەونە بواری جێبەجێ
کردنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

