riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ هێرۆخان: عینادیەکەم لەسەر باوەڕەکانم هی تۆیە

کوردستان 11:07 PM - 2023-06-12
هێرۆخان PUKMEDIA

هێرۆخان

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی بۆ رۆژی لەدایکبوونی هێرۆخانی دایکی دەڵێت: "تۆ فێری زۆر شتت کردم، عینادییەکەم هی تۆیە دایە گیان، بەڵام عینادییەک لەسەر بڕوا و مەبدەئەکانم".

قوباد تاڵەبانی لەپەیجی خۆی لە فەیسبوک دەڵێت: "سۆز و هەستی دایکانەی تۆ تەنها بۆ من و کاکم نەبوو، تۆ خەمی هەموو منداڵانی کوردستانت بوو.".

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی

بۆ دایکم…
تۆ لە شاخ و پێشمەرگایەتیدا ژنانت لە دەوری یەکەم یەکێتی ژنان کۆکردەوە، لەدوای راپەڕین و لەشاردا یەکەم رێکخراوی منداڵپارێزت دروست کرد.
سۆز و هەستی دایکانەی تۆ تەنها بۆ من و کاکم نەبوو، تۆ خەمی هەموو منداڵانی کوردستانت بوو.
تۆ فێری زۆر شتت کردم… عینادییەکەم هی تۆیە دایە گیان، بەڵام عینادییەک لەسەر بڕوا و مەبدەئەکانم.
لە تۆ فێربووم راستگۆبم ، بڕوام بە یەکسانی بێت، ژینگەم خۆشبوێت و کوردستان لەدڵمدا بێت.
تۆ ئەوەت فێری من و کاکم کرد گوێگرتن لەخەڵک و ویستی خەڵک گرنگتر بێ لامان لەبەرژەوەندی خۆمان.
ئەگەر خەڵکی هەزار هۆکاریان هەبێت دایکیان خۆشبوێت، من هەزار و یەک هۆکارم هەیە.

جەژنی لەدایکبوونت پیرۆز، بۆمان بمێنی دایە گیان.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket