سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: تەنها پارتی دژی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەیە
کوردستان 08:22 PM - 2023-06-10
PUKMEDIA
هەرێم کەمال ئاغا
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: "تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان دژی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەیە و ئێمە وەک یەکێتی پشتیوانی ئەو بڕگەیە و هەر بڕگەیەکین لەبەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێم بێت".
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەمیانەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا رایگەیاند: "بەرگری کردن و پارێزگاریکردن لەمافی مووچەخۆران و خانەنشینان لە ڕیزی پێشەوەی کارەکانمانە و هەر بڕگە و مادەیەک زیانی هەبێت بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی پشتگیری ناکەین".
دەشڵێت: "داواش دەکەین لەنێوان پارێزگاکان یەکسانی و دادپەروەری هەبێت و پشتیوانێکی سەرسەختی بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی موچەخۆران دەکەین، هەتا ئێستاش تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لابردنی ئەو بڕگەیەی کردوە".
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەش دەڵێت: "لە دانیشتنی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران ۲۲ مادە تێپەڕێندراوەو هەوڵدەدرێت ئەمڕۆش ئەوەی ماوە تەواو بکرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

