سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە
کوردستان 05:35 PM - 2023-06-09
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆکی یەکێتی و سەرپەرشتیاری سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ جەلال شێخ ناجی،
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری کۆبوونەوە.
لەكۆبوونەكەدا دوایین گۆڕانكارییە ئەمنییەكان و هەوڵەكان بۆ
پاراستنی ئارامی و ژیانی هاوڵاتییان گفتوگۆی لەبارەوەكرا. لەو چوارچێوەیەشدا جەلال
شێخ ناجی ئەرك و ستراتیژی نوێی ئاژانسی بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێم خستەڕوو.
لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی ماندوونەناسی
و هەوڵی دڵسۆزانەی جەلال شێخ ناجی كرد بۆ راپەراندنی ئەركەكانی لە قۆناغە
جیاوازەكاندا و راشیگەیاند، ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری بە رێڕەوە
دروستەكەدا هەنگاو دەنێت و بە هەمان رێچكەی سەردەمی سەرۆك مام جەلال درێژە بە
ئەركەكانی دەدات كە خۆی لە پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان و خزمەتكردنی
هاوڵاتییاندا دەبینێتەوە. ئەمەش مایەی خۆشحاڵیمانە و تەنیا ئامانجی ئاژانسەكە
پاراستنی كوردستانە دوور لە پاوانخوازی و بەرژەوەندیی تایبەت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ هەموو پشتیوانی و
هاوکارییەكی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری
دەربڕی و وتی، جەلال شێخ ناجی بۆ هەمیشە وەك برا و هاوڕێیەكی نزیكی من و
كارەكتەرێكی دیاری یەكێتی دەمێنێتەوە. كەسایەتییەكی كاریگەری ناو دەزگا
ئەمنییەكانە و مێژوویەكی درەوشاوەی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یاسا شكێناندا
تۆماركردووە. لەم ئەركەشدا بەهەمووشێوەیەك پشتیوان دەبین و بە ستراتیژێكی نوێوە
ئەم ئەركە مێژووییە رادەپەڕێنین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

