چاوەڕوان دەكرێت بەزۆرینەی دەنگ بودجە تێبپەڕێندرێت
عیراق 10:40 AM - 2023-06-08
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەران
بڕیارە ئەمشەو بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵەكانی 2023، 2024، 2025 بە كۆمەڵێك تێبینییەوە بچێتە ئەنجومەنی نوێنەران و پەسەندبكرێت، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت: "هەرچەندە ماددەكانی 13 و 14 گرفتیان لەسەرە، بەڵام وەڵامدانەوەی داواكاری شەقام كە پەسەندكردنی بودجەیە رێ بەدواخستنی زیاتری نادات".
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندكردنی بودجە كۆببێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ شەو دواخرا هەربۆیە ئەمشەو دوادەرفەتە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی عیراق، چونكە شەقامی عیراقی و كوردستانیش چاوەڕێی پەسەندكردنی بودجەن و ناكرێت لەوە زیاتر دوابخرێت".
راشیگەیاند: "هەرچەندە ماددەكانی 13 و 14 گرفتیان لەسەرە، بەڵام چاوەڕێ ناكرێت پەسەندكردنی بودجە لەسەر ئەوە بوەستێت چونكە، لە بابەتی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەدا مەرج نییە هەموو لایەنەكان سەرجەم بڕگە و ماددەكانیان بەدڵ بێت و دەنگی پێبدەن، بەڵكو بودجە بە زۆرینەی دەنگ تێدەپەڕێنرێت".
"تەنها لەنێوان كورد و عەرەبدا كێشە لەسەر پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە نییە، بەڵكو سەربەخۆكانیش تێبینیان لەسەری هەیە، بەجۆرێك لە هەوڵدان بۆ پەسەندنەكردنی بودجە لەمشەودا، هەربۆیە پێمان وایە كۆمەڵێك بڕگە و ماددە ناڕەزایەتیان لەسەر دەبێت" د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
راشیگەیاند: "هەرچەندە لە كۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەراندا پێشبینی روودانی كۆمەڵێك گرفت دەكرێت، بەڵام هەوڵدەدرێت گرفتەكان هەر لەناو ئەنجومەنەكەدا چارەسەر بكرێن".
پێشتریش نوێنەرانی كورد و ژمارەیەك لە نوێنەرە عەرەبەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئیمزایان بۆ فشار خستنە سەر ئەنجومەنەكە بۆ دەنگدان لەسەر پەسەندكردنی بوودجە كۆكردەوە، لەوبارەیەوە د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەهۆی ئەوەی پرسی بودجە پرسێكی گشتییە زۆرینەی پەرلەمانتاران لەگەڵ ئەو پڕۆژەیەن و بۆ ئەم هەڵمەتەش نزیكەی 100 ئیمزای نوێنەران كۆكراوەتەوە، لەكاتێكدا بۆ پێشنیاری هەر بابەتێك پێویستمان بە 50 ئیمزا هەیە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

