سەرۆک بافڵ: حزب دەستوەردان لە دەسەڵاتی دادوەریدا دەکات
کوردستان 08:03 PM - 2023-06-07
نوسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆک بافڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کرد.
لەدیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی ئامادەبوو، دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكانی هەرێم و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی و بونیادنەرانە كرایەوە بەئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دۆخی هەرێم بەگشتی و پرسی هەڵبژاردن و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بەتایبەت رایگەیاند:"سیاسەت و ستراتیژی یەكێتی سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن روونە و لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووین بەڵام هەڵبژاردنێكی بێگەرد و دوور لە دەستوەردان. ئەمەش بە یاسایەكی نوێ و كۆمسیۆنێكی بەهێز دەكرێت نەك یاسایەك دەرفەت بۆ هەڵبژاردنێكی رووكەش بڕەخسێنێت. ئێستاش كات ماوە و دەتوانرێت بە سازان پرسەكە یەكلایی بكرێتەوە كە ئەمەش خواستی زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمە".
وتیشی:"بەداخەوە سەروەریی دەسەڵاتی دادوەری لەژێر پرسیاردایە و حزب دەستوەردان لە كارەكاندا دەكات، ئەمەش پێشهاتێكی مەترسیدارە و دەبێت رێگریی لێبكرێت".
لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەوڵە ئەرێنییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان سەرۆك بافڵ وتی:"كاری پێكەوەیی لەگەڵ دۆستەكانمان لە بەغدا و فراوانكردنی هاوكاری و هەماهەنگییەكان لەبوارە جیاوازەكاندا، فاكتەری بەهێزبوون و مانەوەمانە وەك قەوارەیەكی بەهێز و خزمەتكردنی زیاتری خەڵكەكەمان".
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکراشیکرد:"ئەو دۆخە سیاسییەی ئەمڕۆ لە هەرێم هاتووەتەئاراوە نەك خزمەت بە هیچ لایەنێك ناكات بەڵكو لە سیاسەت و حوكمڕانییەكی تەندروست دوورمان دەخاتەوە، ناشتوانین كۆتایی بەو دۆخە بهێنین ئەگەر واز لە عەقڵییەتی سەپاندن و تاكڕەوی نەهێنین و پێكەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان كار نەكەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

