سەرۆک کۆمار: دواخستنی بودجە زیان بەهاووڵاتیان دەگەیەنێت
کوردستان 11:58 AM - 2023-06-07
PUKMEDIA
سەرۆککۆمار
سەرۆککۆماری عیراق لە راگەیەندراوێکدا پێشوازی لە کۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بۆ پەسەندکردنی بودجەو رایدەگەیەنێت: "پەسەندکردنی بودجە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو زامنکردنی پیداویستییەکانی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەمان".
دەقی بەیاننامەی سەرۆک کۆمار....
گەلەکەمان بە گرنگییەوە چاوەڕوانی پەسەندکردنی بودجە دەکەن وەک هەنگاوێکی گرنگ بەرەو زامنکردنی پێداویستییەکانی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەمان و دەستکردن بە جێبەجێکردنی پەرەپێدان و تەواوکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکانی شار و پارێزگاکان.
لە کاتێکدا پێشوازی لە دانیشتنی سبەینێ پێنجشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین بۆ پەسەندکردنی بودجە، هاوکات هەوڵەکانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەرانیش بەرز دەنرخێنین بۆ هەنگاونان بەرەو تەواوکردن پەسەندکردنی بودجە، هەروەک کاریش دەکەین بۆ پەسەندکردنی ، لەم بارەیەوە جەخت دەکەینەوە کە هەر دواخستنێک دەبێتە ڕێگر لە بەردەم کار و چالاکییەکانی حکومەت و زیان بە پێداویستییەکانی هاوڵاتیان دەگەیەنێت.
چاوەڕوانی بڕیارێکی ڕوون و کۆتایی دەکەین لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، سەبارەت بە پەسەندکردنی بودجە، بۆ هەستان بەو ئەرک و بەرپرسیارێتیە گەورانەی کە پێویستە جێبەجێبکرێن بۆ بەدیهێنانی خواستە کانی گەل و باشترکردنی ئاستی بژێوی و خزمەتگوزاری و ببنە بەدێهێنەرێکی کاریگەری بڕگەکانی بودجە لە پلانەکانی پەرەپێدان و ئاوەدانکردنەوەدا.
دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆک کۆمار
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

