riklam

سەرۆک کۆمار لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات

عیراق 10:53 AM - 2023-06-07
سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆک کۆماری تورکیا PUKMEDIA

سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆک کۆماری تورکیا

سەرۆککۆمار

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید،پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدا .

 

سەرۆک کۆمار  گەرمترین پیرۆزبایی خۆی بۆ هاوتا تورکییەکەی دەربڕی بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک کۆماری تورکیا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە جێبەجێکردنی کارەکانی و بەردەوامی  خۆشگوزەرانی بۆ گەلی تورکیا.

 

سەرۆک کۆمار جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی بونیادنەرانەی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی دراوسێ بکەن.

 

لە لای خۆیەوە سەرۆکی تورکیا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار  دەربڕی بۆ دەستپێشخەرییەکەی لە پەیوەندیکردن و ناردنی بروسکەی پیرۆزبایی، هەروەها هیوای بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ هەردوو وڵات خواست .

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket