قوباد تاڵەبانی: بەدۆخی سیاسی ئێستای هەرێم دڵخۆش نیم
کوردستان 06:12 PM - 2023-06-06
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە ئۆلیڤییە دیکۆتینێ کونسوڵی گشتی
فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دوا پێشهات و گۆڕانکارییە
سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و پرسی پڕۆژە یاسای بوودجەی عێراق
تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە هەولێر
بەڕێوەچوو، سەبارەت بە ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: دڵخۆش
نیم بەم دۆخەی ئێستای هەرێم و پێویست بوو
پەیوەندییەکانی نێوان لایەنەکان باشتر بوایە، بەتایبەت ئەمڕۆ لەهەموو کات زیاتر کورد
پێویستیی بە یەکدەنگی و رێکخستنەوەی نێوماڵی خۆی هەیە، چوونکە تەحەداکانی بەردەم
کوردستان ئێستا گەورەتر و زەقترن.
ئاماژەی بەوەشدا؛ هێشتا کات لەبەردەستدا ماوە بۆ ئەوەی بە
لەبەرچاوگرتنی مەترسییەکان، لایەنەکان بگەن بە رێککەوتن و یەکدەنگی بەشێوازێک کە لەگەڵ
ئەم قۆناغەدا بگونجێت.
سەبارەت بە پێگەی هەرێم لە بەغدا و پەیوەندییەکانی
نیوان هەرێم و بەغداش، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا؛ ئەوەی لە بەغدا دەگوزەرێت
رەنگدانەوەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە، بۆیە پێویستە بەر لەهەر شتێک ناوماڵی خۆمان
رێکبخەین، ئەوکات دەتوانین لە بەغدا بەهێزتر و یەکگرتووتر دەرکەوین و پێکەوە باشتر
بەرگری لە ماف و شایستە دەستورییەکانمان بکەین. وتیشی: بۆ ئەوەی بتوانین بەم یەکدەنگییە
بگەین، دەبێت هەموو لایەکمان پێداچوونەوە بە هەڵوێستەکانماندا بکەینەوە.
لەکۆتاییدا، قوباد تاڵەبانی سوپاسی کونسوڵی گشتی فەڕەنسای
کرد کە پسپۆڕی تایبەت بە چاکسازیی ئابورییان تەرخان کردووە بۆ نووسینگەی جێگری سەرۆک
وەزیران تا هاوکار بێت لە جێبەجێکردنی پلانەکانی چاکسازی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

