خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند هانا بۆ بلاسخارت و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌به‌ن
کوردستان 09:44 AM - 2023-06-06خاوەنپشکەکانی چاڤیلاند
نه‌ژاد مه‌حمودی ته‌مه‌ن 62 ساڵ به به‌های 17 ده‌فته‌ر دۆلار پشكی له پرۆژه‌ی گه‌شتیاری چاڤیلاند كڕیوه و 10 ساڵه ده‌ستی دهستیپێدهكرێت و نوێترین قازانجی پشكه‌كه‌ی كارتی 3 ملیۆن دینارییه كه بۆ هاتووه و پێی وتراوه:" ئه‌و 3 ملیۆن دیناره بۆ خلیسكێنه و جۆلانه و یاری بهكاربهێنهوهو ده‌بێت له یه‌ك هه‌فته‌دا ته‌واوی بكات".
ئه‌مه چیرۆكی ده هه‌زار كه‌سه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی "قازانجی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلانده) كه به‌شداریان له‌و پرۆژه‌یه‌دا كردووه و سووده‌كه‌ی جۆلانێ و خلیسكێنهیه، به‌ڵام زۆرێك له‌خاوه‌ن پشكه‌كان ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه‌و ناتوانن یارییه‌كان به‌كاربهێنن.
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ، به‌ر له 10 ساڵ وه‌ك بازرگانێك ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی راگه‌یاند، بۆیه خاوه‌ن پشكه‌كان شاسوار به‌خاوه‌نی ده‌زانن و بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانیان و خستنه‌ڕووی قۆلبڕین و ده‌ستی ده‌ستكردن، خاوه‌ن پشكه‌كان سكاڵا ده‌گه‌یه‌ننه پلاسخارت نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م باڵیۆخانه و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش له‌و بهرزمهی شاسوار و چاڤیلاند ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
١٠ ساڵه قازانجی پشكهكانمان پێ‌نادرێت
نه‌ژاد مه‌حمود نوێنه‌ری پێشووی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" دوای ئه‌وه‌ی بێ ئومێدبووین لهداواكانمان له‌ئاستی هه‌رێمی كوردستان، له‌ئێستادا سكاڵامان بردووه‌ته به‌رده‌م جینین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و و باڵیۆزخانه و كونسوڵی وڵاتان له‌هه‌رێم و عیراق، بۆئه‌وه‌ی به‌فریامان بكه‌ون و ئه‌و مافه‌مان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، كه له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی چاڤیلانده‌وه لێمان زه‌وت كراوه".
"بووینه‌ته گاڵته‌جاڕی خاوه‌نی چاڤیلاند"
له‌ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردوودا خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند ته‌نها دووجار به‌بڕێكی كه‌م پاره و جارێكیش كارتی یاریكردنیان وه‌ك قازانجی پشكه‌كانیان پێدراوه.
نوێنه‌ری پێشووی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند ده‌شڵێت:" له‌ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردوودا دوو جار قازانجێكی كه‌م به‌پاره دراوه به خاوه‌ن پشكه‌كان، یه‌كه‌میان له‌ساڵی ٢٠١٣دا بوو كه بۆ هه‌ر ملیۆنێك ته‌نها ٣٠ هه‌زار دینار بوو، دووهه‌میشیان ساڵی ٢٠١٦ بوو، كه بۆ ملیۆنێك ته‌نها ٥٠ هه‌زار دینار بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كجاریش وه‌ك گاڵتهپێكردنمان له‌بری پاره كارتی سواربوونی چه‌رخ و فه‌له‌ك و خلیسكێنه و جۆلانێیان به‌خاوه‌ن پشكه‌كان دا، له‌وه‌شدا جگه لهگاڵتهجارییهكه مافمان پێشێلكرا كه ده‌بوو ته‌نها له یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌و بڕه‌ی لهكارتهكهدا هه‌یه بۆ یاریكردن ته‌واوی بكه‌ین، له‌كاتێكدا من كه به‌بڕی ١٧٠ هه‌زار دۆلار پشكم كڕیوه، كارته‌كه‌م ٣ ملیۆن دیناری تێدا بوو، رێگه‌شیان نه‌ده‌دا جگه لهخانهوادهكهم كه‌سی تر ئه‌و كارته به‌كاربهێنێت".، ئه‌و ده‌پرسێت:" كه‌س هه‌یه له هه‌فته‌یكدا سێ ملیۆن دینار به جۆلانێ بدات؟"
نوێنه‌ر و ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند سكاڵایه‌ك به به‌ڵگه و دۆكیۆمێنتهوه به‌زمانی ئینگلیزی پێشكه‌شی پلاسخات و باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی وڵاتان له عیراق و هه‌رێم ده‌كه‌ن.
نه‌ژاد مه‌حمود ده‌ڵێت:" لهسكاڵاكهماندا بۆ نێرده‌ری وڵاتان هه‌موو ئه‌و بهڵگانهشمان هاوپێچ كردووه، كه ئاماژه به‌مافه‌كانمان ده‌دات، به‌ڵام ماوه‌ی ١٠ ساڵه لێمان زه‌وت كراوه و بۆمان ناگه‌ڕێندرێته‌وه، له‌ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی نێرده‌ری وڵاتانین وه‌ڵامی سكاڵاكانمان بداته‌وه".
سكاڵا له‌سه‌ر شاسوار تۆمارده‌كرێت
خاوه‌ن پشكه‌كان چه‌ندینجار سكاڵایان له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید تۆماركردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لهسكاڵاكان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی خاوه‌ن پشكه‌كان نه‌بووه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه یه‌كێكی تر له‌خاوه‌ن پشكه‌كان به‌ناوی س، ع كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" له‌ساڵی ٢٠١٣ه‌وه، تائێستا كه ١٠ ساڵ ده‌كات چه‌ندینجار سكاڵامان له‌سه‌ر شاسوارعه‌بدولواحید كه له‌لای ئێمه وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی چاڤیلاند ناسراوه تۆماركردووه، به‌ڵام تائێستا هیچمان بۆ نه‌كراوه".
خاوه‌ن پشكه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:" له‌ئێستادا سكاڵاكانمان له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان بردووه‌ته ده‌ره‌وه و داوامان له وڵاتان كردووه هاوكارمان بن له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانمان، كه‌به‌هۆی پرۆژه‌ی گه‌شتیاری چاڤیلانده‌وه لێمان زه‌وت كرابوو".
١٠ هه‌زار خاوه‌ن پشك چاوه‌ڕێی مافه‌كانیانن
نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار خاوه‌ن پشك له‌پرۆژه‌ی چاڤیلاند هه‌یه، كه پاره‌كه‌یان به ٢٢ ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت و ماوه‌ی ١٠ ساڵه ته‌نها دوو جار پشكێكی كه‌میان به پاره وه‌ك قازانج وه‌رگرتووه، كه ده‌كاته ته‌نها له ٪١ی ئه‌و پاره‌یه‌ی خستوویانه‌ته پرۆژه‌كه‌وه، پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانووبه‌ره‌ی سلێمانی به دۆكیۆمێنت رایگه‌یاندووه، 50 دۆنم زه‌وی بۆ قه‌ره‌بووی قه‌رزی شاسوار ده‌ڕوات، له كاتێكدا ئه‌و قه‌ره‌بووه سه‌رمایه‌ی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلانده.
خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند چه‌ندینجار له‌به‌رده‌م پرۆژه‌كه و نوسینگه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێم و عیراق له‌سلێمانی خۆپیشاندانیان كردووه‌و داوایانكردووه سوودی پرۆژه‌كه یان پاره‌كانیان بۆ بگه‌ڕێنریته‌وه، به‌ڵام تائێستا له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه‌وه وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن:"گاڵته‌شیان پێكراوه‌و له‌بری قازانجی پشكه‌كانیان كارتی یاریكردنمان پێدراوه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
10:46 AM - 2024-04-28 -
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
04:34 PM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
10:11 AM - 2024-04-27 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26
ئەمانەش ببینە
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:10 AM - 2024-04-28
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
06:17 PM - 2024-04-27
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
05:44 PM - 2024-04-27
قائیمقامی چەمچەماڵ: دوو وەفدی هەرێم و عیراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
11:17 AM - 2024-04-27
زۆرترین خوێنراو
-
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:10 AM - 2024-04-28 -
سەرۆكکۆمار: عیراق وڵاتی هەمووانە
عیراق 07:22 PM - 2024-04-27 -
شاجوانەکەی خانەقی
بیروڕا 06:22 PM - 2024-04-27 -
چاوێکیشتان لە زۆرینەی فەقیر و فوقەرا بێت
بیروڕا 06:20 PM - 2024-04-27 -
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
جیهان 06:17 PM - 2024-04-27 -
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
جیهان 05:44 PM - 2024-04-27 -
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
جیهان 04:34 PM - 2024-04-27 -
قائیمقامی چەمچەماڵ: دوو وەفدی هەرێم و عیراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
کوردستان 11:17 AM - 2024-04-27