riklam

سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە سەرۆکی تورکیا کرد

عیراق 04:02 PM - 2023-05-29
سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە سەرۆکی تورکیا کرد PUKMEDIA

سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە سەرۆکی تورکیا کرد

سەرۆککۆمار

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ دووشەممە 29-5-2023 پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی، بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کرد، بەبۆنەی سەرکەوتنی و هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی تورکیا.

 ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێز سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆک کۆماری تورکیا
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەتان بۆ خولی نوێی سەرۆکایەتی، بە ناوی گەلی عێراق و بە ناوی خۆمان گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین لەگەڵ هیوای سەرکەوتن لە ئەرکەکانتان و لە خودای گەورەش دەپاڕێنەوە کە خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی بەڕژێنێت بە سەر گەلەکەتاندا.
ئەم بۆنەیە بەدەرفەت دەزانین بۆ دوپاتکردنەوەی خواستی عێراق بۆ هاریکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییه دۆستانەکانی نێوان هه ردو  وڵات و گەلی دۆست، کە یارمەتیدەر بێت بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمان

دکتۆر عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆک کۆماری عێراق

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket