زیاد جەبار: كاراكردنەوەی كۆمسیۆن لای یەكێتی ئەهمییەتی نییە
کوردستان 02:04 PM - 2023-05-25زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت: "ناوچە دابڕێنراوەكان جێی بایەخی یەكێتین و خزمەتكردنی بە ئەركی خۆمان دەزانین"، دەشڵێت: "كۆمسیۆن كارا نەكراوەتەوە و ئەوەی پارتی دەیڵێت كاری حزبییە و لای ئێمە هیچ بنەمایەكی نییە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت و لایەنەكان نەگەنە رێككەووتن پارتی خۆی دەستپێشخەرییەكەی مەسعود بارزانی بۆ یەكڕیزی نێوماڵی كورد شكاند".
یەكێتی خزمەتكردنی ناوچە دابڕێنراوەكان بە ئەركی خۆی دەزانێت
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی سەردانی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ خانەقین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: " گرنگیدان بە ناوچە دابڕێنراوەكان لە پێشینەی كاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و هەر لەسەردەمی سەرۆك مام جەلال-ەوە تاوەكو ئێستا سیاسەت و هەوڵی یەكێتی لە هەرێم و بەغدا بۆ سەلماندنی كوردستانی بوونی ناوچە دابڕێندراوەكان و ئارامی و ژیانێكی شایستە بووە بۆ هاووڵاتیانی سنوورەكە".
راشیگەیاند: "خزمەتكردنی خانەقین و ناوچە دابڕێنراوەكان لەرێی پڕكردنەوەی پێداویستییەكان و خزمەتكردنی خەڵكەكەی ئەركمانە، هەربۆیە ئامانجمان لەم سەردانە بۆ خانەقین ئەوەیە كە ناوچەدابڕێنراوەكان لە دۆخی نێوان هێزە سیاسییەكانی هەرێم و حوكمڕانی و دامەزراوە دەستووری و شەرعییەكانی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەند ئاگاداربكەینەوە".
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لەبارەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنەوە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وتی: " ئامانجی یەكێتی ئەوەیە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە هەرێم بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەوەی لە پەرلەمان روویدا كاراكردنەوەی كۆمسیۆن نەبوو، بەڵكو تەنها شەڕ بوو، چونكە پارتی رۆژی پێشتر بڕیاری كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی دابوو بۆیە كۆمسیۆن كارا نەكراوەتەوە و ئەوەی پارتی دەیڵێت تەنها كاری حزبییە و كاری پێناكرێت و لای یەكێتی هیچ بنەما و شەرعییەتێكی نییە".
پارتی خۆی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆكی حزبەكەی شكان
"خەڵكی كوردستان دڵخۆشبوون بە دەستپێشخەرییەكەی مەسعود بارزانی بۆ یەكڕیزی نێوماڵی كورد، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش وەك یەكەم لایەن بەدەم دەستپێشخەرییەكەیەوە چوو و ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بوو بۆ ئەوەی بتوانین لەرێیەوە هەڵبژاردنێكی بێگەرد ئەنجامبدەین، كەچی لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستاندا پارتی خۆی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆكی حزبەكەی شكاند و ئەوەی كردی بۆ ئەوەبوو هەڵبژاردن نەكرێت و لایەنەكان نەگەنە رێككەووتن" زیاد جەبار وادەڵێت.
وتیشی: "هەر كاتێك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان هەنگاو بۆ نزیكبوونەوە لە یەكتر دەنێن، بە لێدوانێك یان هەڵوێستێكی پارتی دوو هەنگاو دوور دەكەونەوە".
رۆژی 22-5-2023، بەهۆی زیادكردنی بڕگەیەك لەكارنامەی دانیشتنی كۆبوونەوەی ژمارە 4ی پەرلەمانی كوردستان، د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان دەسەڵاتی رەهای خۆی بەكارهێنا تاوەكو دانیشتنێك لەپەڕلەمان بەڕێوەنەچێت كە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆ بێت.
PUKMEDIA
سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنی پەرلەمانی دواخست
سەرۆکی پەرلەمان: لەدژی نایاسایی دەسەڵاتی رەهای خۆم بەکاردەهێنم
فراکسیۆنی یەکێتی:حکومڕانی بە فێڵکردن بەڕێوەناچێت
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA بهشێك لهگفتوگۆكانی كۆبوونهوهی سودانی و بلینكن بڵاودهكاتهوه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA بهشێك لهگفتوگۆكانی كۆبوونهوهی سودانی و بلینكن بڵاودهكاتهوه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22