سەركەوت زەكی: سروشتی كاری حزبی پێویستی بە گۆڕانكارییە
ی ن ک 03:06 PM - 2023-05-22
PUKMEDIA
سەركەوت زەكی سەرپەرشتیاری مەڵبەندی چەمچەماڵ و ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن
سەركەوت زەكی سەرپەرشتیاری مەڵبەندی چەمچەماڵ بەئامادەبوونی ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن لەگەڵ سەرجەم ئەنجومەنی كۆمیتەكانی سنووری مەڵبەندەكە كۆبووەوە.
سەرپەرشتیاری مەڵبەند لەوتەیەكدا باسی لەڕۆڵی خەڵكی چەمچەماڵ كرد مێژوویەكی درەشاوەیان هەیە لەشۆڕشی نوێ دا خاوەنی چەندین شەهید و سەروەری و سەركەوتنن و لە شاڵاوی ئەنفالیشدا قوربانییەكی زۆریان داو وتی: "پێویستە باشترین خزمەت بكرێن هەوڵی چارەسەری كێشەو كەموكوڕییە خزمەتگوزارییەكانیان بدرێت".
لە باسی كار و ئەركی رێكخراوەیشدا تەئكیدی كردەوە كە سروشتی كاری حزبی پێویستی بە گۆڕانكاریی سەردەمە لەپێناو گەشەكردنی قۆناغەكان و بەرنامەی هەفتە یادی 48 ساڵەی یەكێتی بۆ هەڤاڵان خستەڕوو.
ستران عەبدوڵڵا لەوتەیەكدا باسی لە رۆڵی راگەیاندنی یەكێتی كرد و وتی: " كە كار بۆئەوە دەكەین هەنگاوی گەورەتربنێن بۆ باشتركردنی راگەیاندنەكەمان بەهیمەتی پسۆڕانی راگەیاندن و وەك هەمیشە راگەیاندنەكەمان دەخەینە خزمەتی خەڵك" ئاماژەی بەوەشدا: "لەڕێگەی راگەیاندنەكەمانەوە دواكاری خەڵك دەگەیەنینە حكومەت".
ستران عەبدوڵڵا راشیگەیاند: "یەكێتی راگەیاندنی هەموو خەڵكە و دەنگی كەسوكاری شەهید و ئەنفاڵ و كیمیابارانە و دەنگی هەموو تێكۆشەر و شۆرشگێرێك و دەنگی هەموو چین و توێژێكە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

