بڕیاردرا سەرچاوەكانی داهاتی هەرێم لە یەك حسابی بانكی هەبێت
کوردستان 02:33 PM - 2023-05-22
پێگەی ئەلیكترۆنی حكومەتی هەرێم
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
"ئەژمێری بانكی سەرجەم سەرچاوەكانی داهات لە سەرتاسەری هەرێم یەكدەخرێت و لە یەك حسابی بانكی دەبێت بۆ كۆتاییهێنان بە دابەشكاریی رێژەیی و هەروەها بانك و گەنجینەكانی هەرێمی كوردستان بەیەكەوە دەبەسترێنەوە لە رێگای سیستمێكی ئەلكترۆنییەوە جێبەجێ دەكرێن" و ئەمەش دوو بڕیاری كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە رێكخستنەوەی دارایی گشتی هەرێمی كوردستانە كە بەسەر بەرشتی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی حكومەت بەڕێوەچوو.
كۆبوونەوەكە رۆژی دوو شەممە 5/22 بەڕێوەچوو، كە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كرا كە تایبەت بوو بە رێكخستنەوەی دارایی گشتی هەرێمی كوردستان .
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی رۆژنامەنووسی ئەنجومەنی وەزیران لەو كۆبوونەوەیەدا، بڕیاری كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران خرایەڕوو كە تێیدا بە كۆی دەنگ بڕیاری رێكخستنەوەی دارایی گشتی لە سەرتاسەری هەرێم پەسەند كرا و سەرۆك وجێگری سەرۆك وەزیران سەرپشككران بۆ دەستنیشانكردنی میكانیزمی بە پەلە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە.
"یەكخستنی ئەژمێری بانكی سەرجەم سەرچاوەكانی داهات لە سەرتاسەری هەرێم لە یەك حسابی بانكیدا و كۆتاییهێنان بە دابەشكاریی رێژەیی" بڕیارێكی دیكە ئەو كۆبوونەوەبوو كە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی داڕشتنی میكانیزمێكی تایبەت بە رێكخستنەوەی داهات و خەرجییە گشتییەكان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان كرا و جەختكرایەوە كە "دابینكردنی مووچە وەك ئەولەوییەتی خەرجییەكان و مامەڵەكردنی وەك خەرجییەكی سیادی، كاری لە پێشینەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، هەرچی خەرجییە گشتییەكانی دیكەشە، پێویستە بە شێوەیەكی دادپەرورانە و لە سەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دابەش بكرێت".
بڕیارێكی دیكەش ئەوەبوو كە "هەرچی زوو بەیەكەوەبەستنەوەی بانك و گەنجینەكانی هەرێمی كوردستان لە رێگای سیستمێكی ئەلكترۆنییەوە جێبەجێ بكرێن، هەم بۆ پاراستنی داهاتی گشتی و هەم بۆ برەودان بە شەفافیەت لە داهات وخەرجییەكان بە ئاڕاستەی داڕشتنی پلانی خەرجی بە مەبەستی هێنانەدیی هاوسەنگی لە نێوان داهات وخەرجییەكان"، بۆئەوەش سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوە دا كە ئێستا بە هاوكاری پسپۆڕ و شارەزایانی ناوخۆ و بیانی، كار لەسەر دروستكردنی سیستەمێكی دارایی و بانكی پێشكەوتوو و هاوچەرخ لە هەرێمی كوردستان دەكرێت.
لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران دا هاتووە لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، باس لە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق كرا كە ئێستا لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانە، هەڵوێستی حكومەتی هەرێم لە پابەند بوون بە رێككەوتننامەی نەوتی 2023/4/4 و بڕگەكانی هاتوو لە پڕۆژە یاسای بودجە كرایەوە، سوپاسی هەموو ئەوانەش كران كە رۆڵیان هەبوو لەو گۆڕانكارییانەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجە كرا بە ئاڕاستەی لابردنی ئەو دەستەواژانەی كە كۆتوبەندبوون لەسەر ناردنی بەشە بودجەی شایستەی هەرێم و دەستخۆشی لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان كرا كە یەكدەنگ داكۆكیان لە ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێم كردوە و هەموو هەوڵەكان یەكبخرێن لە پێناوی دابینكردنی مووچە و بژێوی هاووڵاتیانی هەرێم لە بودجەی عیراق.
هەروەها داواكرا حكومەتی فیدڕاڵی و لایەنە سەرەكییەكانی پێكهێنەری كابینەی وەزاری، بە پێی دەستوور، پابەندبن بە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان و زامنكردنی شایستە ومافەكانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عیراق.
PUKMEDIA سەرچاوە.. پێگەی ئەلیكترۆنی حكومەتی هەرێم
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

