خوێندنگەی بنەڕەتی رەوەند جەبار فەرمان دەكرێتەوە
کوردستان 10:17 PM - 2023-05-21
PUKMEDIA
خوێندنگەی بنەڕەتی رەوەند جەبار فەرمان دەكرێتەوە
ئەمڕۆ 21-5-2023، لەمەڕاسیمێكدا بەئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆری سنووری گەرمیان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لێپرسراوانی حزبی و حكومی، خوێندنگەی دوانزە پۆلی بنەڕەتی (رەوەند جەبار فەرمان) كرایەوە و بەتەواوی پێداویستیەكانییەوە پێشكەش بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان كرا.
خوێندنگەكە لەسەر ئەركی خانەوادەی سەركردەی كۆچكردوو جەبار فەرمان دروستكراوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەم خانەوادەیە لە سنووری پەروردەی گەرمیاندا سێ باخچەی مناڵانیان دروستكردووە.
جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەوتەیەكیدا سوپاسی خانەوادەی سەركردەی كۆچكردوو جەبار فەرمانی كرد، كە بە دروستكردنی ئەم خوێندنگەیە و سێ باخچەی مناڵان رۆڵیان هەبووە لەگەشەپێدانی كەرتی پەروەردە لە سنووری گەرمیاندا، هاوكات تیشكی خستەسەر خەبات و رۆڵ و پێگەی گرنگی سەركردە جەبار فەرمان، لەشاخداوەك سەركردەیەكی لێهاتوو، هەروەها خزمەتەكانی لە دوای راپەڕینیش وەك وەزیر لە كابینەكانی حكومەتی هەرێم.
دوابەدوای ئەوەش، لەوتەیەكیدا سەبیحە خان خێزانی جەبار فەرمان، رایگەیاند: "ئێمە خۆمان بەقەرزاری گەرمیانییەكان دەزانین، لەو چوارچێوەیش بریارمانداوە وەك بنەماڵەی جەبار فەرمان لەرووی پەروەردەییەوە خزمەتی خۆمان بەم ناوچەیە بكەین، ئەویش لەچوارچێوەی دروستكردنی باخچەی ساوایان و خوێندنگە".
هاوكات دارا ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان رایگەیاند: "بنەماڵەی جەبار فەرمان لەكەرتی پەروەردەدا خزمەتی باشیان بەگەرمیان كردووە و ئێمە رۆڵیان بەرز دەنرخێنین و بەدڵنیاییەوە ئەم خوێندنگەیە و سێ باخچەی دروستیان كردووە خزمەتی گەرورە بە كەرتی پەروەردە دەكەن لە سنوورەكە".
دواتر لە مەڕاسیمەكەدا، رێزلێنانی خانەوادەی جەبار فەرمان بەخشرایە هەریەكە لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و بەڕێوەبەری پەروەردەی كەلار و سەرۆكی شارەوانی رزگاری لەبەرامبەر هاوكاری و هەماهەنگیان بۆ دروستكردنی قوتابخانە و باخچەی رەوەند جەبار فەرمان لە ناحیەی رزگاری".
هاوكات خەڵكێكی زۆر بەسوپاسی زۆرەوە پێشوازیان لەو دیاریە گرنگە كردو بەشداربوون لە مەراسیمی كردنەوەی قوتابخانەكە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

