پێنج ساڵ بەسەر ئاوابوونی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
کوردستان 05:52 PM - 2023-05-18
ئەرشیف
عادل موراد یەكێك لە دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئەمڕۆ 18-5-2023 پێنج ساڵ بەسەر كۆچی دوایی سەركردە عادل موراد یەكێك لەدامەزرێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی تێدەپەڕێت.
عادل موراد له 11ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1949 له شاری بەغدا له‌دایكبووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كیمیادا له زانكۆی به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه‌و یه‌كێك بوو له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
هه‌روه‌ها له حكومه‌تی كاتی عیراقدا نوێنه‌ری (ی.ن.ك) بوو له به‌غداو ماوه‌یه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه له دیمه‌شق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌ی چوار ساڵ باڵیۆزی عیراق بووه له رۆمانیاو ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی (ی.ن.ك) بووه‌و پاشان له كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتییدا وه‌ك سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دیاریكراوه.

له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا ده‌بێته ئه‌ندامی ناوچه‌ی پارتی له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و له ھه‌مان كاتدا له‌به‌ر كه‌می مامۆستای گونده‌كان، له خوێندنگه‌ی یه‌كێك له گونده‌كان ده‌ست به‌كاری مامۆستایه‌تی ده‌كات.
پاش راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاریی ساڵی 1970 له كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به سكرتێری یه‌كێتیه‌كه ھه‌ڵده‌بژێردرێت.
له‌دوای ئه‌مه عادل موراد ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدادو تا ساڵی 1974 و به‌ر له ده‌سپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان كورد‌و رژێمیدا، به‌غدا به‌جێ ده‌ھێڵیت.
دواتر‌و له پاش ھه‌ره‌س ھێنانی شۆڕشی ئه‌یلول له ساڵی 1975 ئاواره‌ی ئێران ده‌بێت و ھه‌ر له‌و ساڵه‌شدا ئێران به‌جێده‌ھێڵیت و روو ده‌كاته وڵاتی سوریا.
كاتێك ده‌چێته سوریا، له‌وێ له‌گه‌ڵ مام جه‌لال په‌یوه‌ندی دروست ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
دوا به‌دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتی، لێپرسراوێتی رێكخستنی نێو وڵاتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و دواتریش بۆ دروستكردنی رێكخستن له ئه‌وروپا، ده‌چێته ئه‌وروپا و توانی بناغه‌یه‌ك بۆ رێكخستنی یه‌كێتی له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی دابنێت.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سوریا، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ردا سه‌رقاڵی دابینكردنی پێویستیه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری ده‌بێت له كوردستان و له‌م رووه‌وه لێپرسراوی ئه‌ركه لۆجستیه‌كان و ناردنی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ ناو وڵات ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 1979 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و له ناوزه‌نگ ده‌گیرسێته‌وه.
به‌ڵام له مانگی شوباتی ھه‌مان ساڵدا، له‌به‌ر ھه‌ندێك ھۆكاری سیاسی واز له یه‌كێتی ده‌ھێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا، پاشان له رۆژنامه‌ی سه‌فیر وه‌ك رۆژنامه‌نووس ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
پاشان و له ساڵی 1994 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ده‌كاته‌وه‌و پله‌ی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی پێده‌درێت.
دواتر له شاری ھه‌ولێر لێپرسراوێتی مه‌كته‌بی ناوه‌ندنی راگه‌یاندی یه‌كێتی پێ ده‌سپێردرێت و تا ساڵی 2000 به‌رده‌وام ده‌بێت.

ھه‌ر له ھه‌مان ساڵدا وه‌ك لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له سوریا دیاریده‌كرێت.
له كانوونی دووه‌می ساڵی 2003دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و به‌شدار ده‌بێت له‌و ھه‌وڵانه‌ی كه بۆ رژێمی به‌عس له ئارادا بوون.
له‌گه‌ڵ رووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003دا ده‌چێته به‌غداو ئه‌ركی په‌یوه‌ندی و دیپلۆماتكارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆو ماوه‌یه‌كیش له ئه‌نجوومه‌نی حوكم نوێنه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بێت.
ساڵی 2004 ده‌بێته باڵیۆزی عیراق له رۆمانیا
له دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2010 له كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا خۆی بۆ كۆمیه‌تی سه‌ركردایه‌تی ھه‌ڵنابژێرێت. له ساڵی 2012دا لێپرسراوێتی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی پێده‌درێت. كه ئه‌مه دوایین وێستگه‌ی كاری سیاسی به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش له ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێت.

رۆژی 18-5-2018 عادل موراد یەكێك لە دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

