سەرۆک کۆماری عیراق بانگهێشتنامەیەکی رەسمی پێدەگات
عیراق 01:37 PM - 2023-05-14
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆمار
سەرۆک کۆماری عیراق
سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامەیەکی رەسمی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە شانشینی سعودیە پێدەگات.
دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی پێگەیشت لەلایەن، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای شانشینی سعودیە، بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی لوتکەی سی و دووەمینی دانیشتنی ئاسایی عەرەبی کە شاری جدە میوانداری دەکات.
ئەمەش لە کاتی پێشوازیکردنی سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ یەکشەممە14-5-2023 لە کۆشکی بەغدا، لە عەبدولعەزیز ئەلشمەری باڵیۆزی شانشینی سعودیە لە عیراق هات، کە باڵیۆز لە سەرەتای دیدارەکەدا سڵاوی شا سەلمانی گەیاندە سەرۆک کۆمار و هیوای بەردەوامی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق خواست، هەروەها بەڕێزیان سڵاو ڕێزی بۆ شاسەلمان و جێنشینی پادشا نارد و سوپاسیشی کرد بۆ بانگهێشتەکەی و هیوای پێشکەوتنی زیاتری بۆ گەلی سعودیە خواست .
هاوکات سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی بەستنی لوتکەی عەرەبی لە ئێستادا کردەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەندین پرسی گرنگ و کارکردن بۆ چارەسەرکردنیان و باشترکردنی هاریکاریی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنیەتی بەهێزکردنیان کرا بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلی برا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

