نوسینگەی قوباد تاڵەبانی:بەکارو خزمەت وەڵامی تێکۆشانی خەڵکی ڕاپەڕین دەدەینەوە
هەواڵ 11:11 PM - 2023-05-11
راگەیاندنی مەڵبەندی راپەڕین
وەفدی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی
نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لەمیانەی بەسەرکردنەوەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، بەئامانجی لەنزیکەوە بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی دۆخی ئیداری و ئاستی خزمەتگوزاری ناوچەکە، لەگەڵ مەڵبەندی ڕاپەڕین کۆبوونەوە.
ئەحمەد زرار ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بـەئـامـادەبونی هـەڤـاڵان جێگرو سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند، پێشوازی لەوەفدی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ژووان صابر و عەتا محەمەد و تیمی یاوەرییان کرد.
لەکۆبوونەوەیەکدا، کە لەهۆڵی چالاکییەکانی مەڵبەند بەڕێوەچوو، لێپرسراوی مەڵبەند بەوردی هەڵوەستەی لەسەر ڕەوشی ئیداری و خزمەتگوزاری ناوچەکە کردو لەگەڵیدا پێشنیارو ڕاسپاردەکانی مەڵبەندی لەپێناو گەشەپێدانی ئیداری و بوژاندنەوەی خزمەتگوزاری و باشتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی ڕاپەڕین خستنەڕوو، دواتر دەرگەی گفتوگۆ بەڕوی بەشداربوواندا کرایەوە، لەکۆتا وێستگەی کۆبونەوەکەشدا وەفدی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی وێڕای بەهەند وەرگرتنی کۆی سەرنج و پێشنیارەکان، جەختیان لەکار لەسەر کردن و کارپێکردنیان کردەوەو ڕایانگەیاند؛ بەکارو خزمەت وەڵامی تێکۆشان و دڵسۆزی کۆمەڵانی خەڵکی ڕاپەڕین دەدرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

