بۆنه‌و یاده‌كان ده‌رفه‌تی سیاسی و ئاشته‌وایی ده‌ڕه‌خسێنێت
کوردستان 05:37 PM - 2023-05-11ساڵیادی کۆچی دوایی مام و مەراسیمی یادگەی نیشتمانی بارزانی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌ركیانه به‌شداری كارایان هه‌بێت له‌پرسه‌و بۆنه نیشتمانییه‌كاندا و به‌تایبه‌ت رێزگرتن له تێكۆشان و ماندووبون و خه‌باتی ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆڵیان هه‌بووه له خه‌بات و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد.
یادكردنه‌وه و ریزلێنان له سه‌ركرده‌و كاریزما سیاسییه‌كانی كورد ده‌رفه‌ت و وه‌لانانی ناكۆكییه سیاسییه‌كانه و به‌جیاوازییه‌كانه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن و كردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی له‌ئه‌مساڵدا و ساڵیادی كۆچی دوایی شكۆی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ساڵی رابردوو دوو نمونه‌ن بۆ به‌شداری سه‌ركرده سیاسی و حكومڕانی عیراقی كوردستانی و هه‌رێمایه‌تی و دیبلۆماتكار و نوێنه‌ری وڵاتان.
یه‌كێتی بۆ پرسه نیشتمانییه‌كان هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕه
شێخ میقداد به‌هادین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"یه‌كێتی بۆ پرسه نیشتمانییه‌كان هه‌رگیز درێخی نه‌كردووه و هه‌وڵی یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كانی داوه، له‌ئێستاشدا یه‌كێتی به‌شداری مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی كردووه، به‌رده‌وامیدانه به‌و هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕانه‌ی كه هه‌یه‌تی، چونكه بیرمان نه‌چێت ساڵی رابردوو له‌ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال_یشدا پارتی به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌شداری مهراسیمهكهیان كردووه و وه‌ك بۆنه‌یه‌كی نیشتمانی لێیان روانیوه".
"لای یه‌كێتی هه‌رگیز هه‌ڵویست وه‌رگرتن له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی باشتر بۆ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك مانای سفركردنه‌وه‌ی پرسه نیشتمانییه‌كان نییه و هه‌موشمان ئه‌و راستییه ده‌زانین، كه یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له به‌ڕێوه‌بردنی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكه‌ری یه‌كن و پێكه‌وه ده‌توانن ژیانێكی شایسته‌تر بۆ خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ربكه‌ن"، شێخ میقداد به‌هادین وایوت.
پارتی وه‌ك بۆنه‌یه‌كی نیشتمانیی به‌شداری ساڵیادی كۆچی دوایی مامی كرد
وه‌ك چۆن له‌ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك بۆنه‌یه‌كی نیشتمانیی له‌سه‌ر ئاستی باڵا وه‌فدی سیاسی و حكومی و پارتی و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانی تر به‌شدارییان كرد، به‌هه‌مان شێوه وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و هێزه كوردستانییه‌كانی تریش به‌شدارییان كرد له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی كه ١١-٥-٢٠٢٣ كرایه‌وه‌و تێیدا ده‌رفه‌تی پێكه‌وه‌یی و سازانی یه‌كڕیزی هاته ئاراوه.
بارزانی داوای كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كات
له‌وتارێكدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و بۆنه‌یه‌ی وه‌ك ده‌رفه‌تێك قۆسته‌وه‌و وتی:" ئێره به ده‌رفه‌ت ده‌زانم بانگه‌وازێكی دڵسۆزانه ئاڕاسته‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌نه‌وه، داواكارم هه‌رچی زووتره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان پێش 18ـی ئه‌م مانگه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دڵسۆزانه و به‌رپرسیارانه و كوردستانییانه باسی هه‌موو گیروگرفته‌كان بكرێت و چاره‌سه‌ریان بكه‌ن''.
هاوكات داوای له هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كرد "دابنیشن و ئه‌م ته‌مومژه نه‌هێڵن، هه‌روه‌ها زه‌مینه‌سازی بۆ كۆبوونه‌وه به‌رفراوانه‌كه بكه‌ن".
سه‌رۆك كۆمار: قۆناغێكی نوێ هاتوه‌ته ئاراوه
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند:" دۆخی ناوچه‌كه، عیراق و هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگیی گه‌وره بووه‌ته‌وه و قۆناغێكی نوێ هاتووه‌ته به‌رده‌م حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان.
له‌تیف ره‌شید راشیگه‌یاند:"ساڵانێك بوو له ناوچه‌كانی عیراق به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕ، ناسه‌قامگیریی سیاسی و تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كان هاتبووه ئاراوه، به‌ڵام ئێستا كه‌شێكی ئارام له‌ئارادایه و ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌وڵبده‌ن ئه‌م قۆناغه بۆ زیاتر لێكنـزیكبوونهوه، گفتوگۆی ئاشتییانه و سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات بقۆزنه‌وه".
له‌درێژه‌ی وته‌كه‌شیدا سه‌رۆككۆماری عیراق جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه:"كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق، ناكۆكی و ململانێ سیاسییه‌كان وه‌لا بنێن و ژینگه‌یه‌كی سیاسیی ته‌ندروست بڕه‌خسێنن".
سودانی: ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستنه‌ده‌ین
هه‌ر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق وتارێكی پێشكهشكردو رایگه‌یاند: "به هه‌موو توانایێكمانهوه، ماندوونه‌ناسانه و كۆڵنه‌ده‌رانه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستنه‌ده‌ین كه له‌سه‌ر بناغه‌ی قوربانیدان و نه‌هامه‌تیی گه‌له‌كه‌مان و خه‌باتی پیاوه‌كانی بونیادنراوه."
راشیگه‌یاند:"به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی و متمانه‌ی گه‌ل له هیچه‌وه یان له خۆیانه‌وه دروست نابن، به‌ڵكو ئاڵنگاریێكی گه‌وره‌یه، پێویسته چاوه‌ڕێی كاتێك بۆ كاركردن و بونیادنان نه‌كه‌ین، چونكه ئه‌ركه‌كه هه‌موو ئێمه‌ی عیراقی ده‌گرێته‌وه، چ له‌هه‌رێمی كوردستان بن، یان له هه‌ر شار و ناوچه‌یه‌كی نێوه‌ڕاست و باشوور و رۆژئاوا بن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18 -
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه
09:46 AM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
12:33 PM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
06:45 PM - 2024-05-17
زۆرترین خوێنراو
-
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18 -
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:11 AM - 2024-05-18 -
خەبات لە خەبات لایداوە
بیروڕا 10:32 PM - 2024-05-17 -
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17 -
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
کوردستان 06:45 PM - 2024-05-17 -
سەوزاییەکانی ناودڵ
بیروڕا 04:26 PM - 2024-05-17 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
ی ن ک 04:16 PM - 2024-05-17