وەفدی یەكێتی بەشداری لە بەخاكسپاردنی حەیدەر فەیلی دەكات
کوردستان 12:28 PM - 2023-05-10
PUKMEDIA
بەخاكسپاردنی حەیدەر فەیلی
وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشداری لە رێورەسمی بەخاكسپاردنی حەیدەر شێخ عەلی كرد كە تێكۆشەری دێرینی حزبی شیوعی و وەزیری پێشووتری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بوو.
لە رێورەسمێكدا رۆژی 10/5/2023 تەرمی خوالێخۆشبوو لە هەولێر بەخاكسپێردرا و وەفدێكی باڵای یەكێتی كە پێكهاتبوو لە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێری مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و د. مەجید حەمەدەمین و حاجی مەسیفی ئەندامانی سەركردایەتی بەشداربوون و هاوكاتیش ژمارەیەكی لە لێپرسراوانی حزبی و حكومی و ھاورێ و ھاوسەنگەر و كەس و كارەكەی ، ئامادەی مەراسیمی بەخاكسپاردنەكەبوون.
حەیدەر شێخ عەلی تێكۆشەری دێرینی ریزەكانی حزبی شیوعی بوو، رۆژی 4/5/ 2023، بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەرویج كۆچی دواییكرد و ئەمڕۆ لە هەولێر بەخاكسپێردرا.
حەیدەر شێخ عەلی ناسراو (بە حەیدەر فەیلی) لە ساڵی 1947 لە بەغدا لەدایكبووە، ئامادەیی و پەیمانگای زانستی پیشەسازی لە بەغدا تەواوكردووە و تێكۆشەرێكی دێرینی حزبی شیوعی بووە.
فەیلی لە كابینەی چوارەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا لە ساڵی 1999 تاوەكو 2006 وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

