riklam

سەرۆک کۆماڕ گەڕاندنەوەی 6000 پارچەی مێژووی لە بەڕیتانیاوە بۆ عیراق راگەیاند

عیراق 10:03 AM - 2023-05-10
سەرۆک کۆماری عیراق  PUKMEDIA

سەرۆک کۆماری عیراق

سەرۆککۆمار

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ گەیشتنەوەی بۆ وڵات.. سەرۆک کۆمار گەڕاندنەوەی (6000) پارچە شوێنەوار ڕادەگەیەنێت کە لە ساڵی 1923وە بۆ لێکۆڵینەوە درابوون بە بەریتانیا.

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، وەرگرتنەوەی (6000) هەزار پارچە شوێنەواری ڕاگەیاند کە لە ساڵی 1923 بۆ ماوەی (100) ساڵ درابون بە شانشینی یەکگرتوو بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە.

 

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ سێشەممە 9-5-2023 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، سەرۆک کۆمار لەگەڵ گەیشتنەوەی بۆ خاکی وڵات لەبەریتانیاوە دوای کۆتاییهاتنی سەردانێکی فەرەمی بۆ بەشداریکردن لەڕێوڕەسمی تاج لەسەرنانی پادشایەتی شا چارڵزی سێهەم،. دوپاتیکردەوە کە (6000) پارچە شوێنەواری لەگەڵ خۆی هێناوەتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی شارستانیەتەکانی عێراق.

 

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، گێڕانەوەی ئەو شوێنەوارانە لە بەریتانیاوە دووەم گەورەترین پرۆسەی وەرگرتنەوەی شوێنەوارە کۆنەکانە لە مێژووی عێراقدا، و گوتیشی ئەم پرۆسەیە بەرجەستەی ئەو پەرۆشییە بۆ پاراستنی ئەو میراتە کەلتوورییەی کە نوێنەرایەتی شوناسی نیشتمانی دەکات، هەروەها مێژوویی و یادەوەری کەلتووری وڵات و گرنگییە مرۆییە گەورەکەی دەپارێزێت.

 

لە میانی کۆنفرانسەکەدا، کە  وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار ، د.ئەحمەد فەکاک بەدرانی و یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوە عومەر بەرزنجی و بەڕێوەبەری دەستەی گشتی بۆ شوێنەوارو  کەلەپور دکتۆر لەیس مەجید و جێگری باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق، خاتوو سێرینا ستۆن ئامادەی بون، سەرۆک کۆمار رایگەیاند کە پاڵپشتی لە هەوڵەکانی وەرگرتنەوەی پارچە 

 

شوێنەوارەکان دەکات  تا دوا پارچەی سامانی نیشتمانی دەگەڕێندرێتەوە بۆ مۆزەخانەی عێراق بەشێوەیەک کە میراتی ئەم مێژووە شکۆمەندە بپارێزێت، هەروەها بەڕێزیان ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاند کە دراون و ستایشی هاوکاری مۆزەخانەی بریتانیای کرد لە گەڕاندنەوەی شوێنەوارە کۆنەکانی عێراق کە وەرگیرابون پێش 100 ساڵ لەمەو بەر.

ئەمەش دەقی وتەکەی سەرۆک کۆمارە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا:

"بە ناوی خودای گەورە و  میهرەبان."
سوپاس بۆ ئامادەبووان

لە کۆتایی سەردانەکەمان بۆ شانشینی یەکگرتوو، و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن، لەم رۆژەدا  گەڕانەوەی نزیکەی (6) هەزار پارچە شوێنەوار لە شانشینی یەکگرتووەوە بۆ عێراق رادەگەیەنین ، کە ئەم پارچانە لە بریتانیا لە ساڵی (1923)ەوە بۆ ماوەی (100) ساڵ درابون بە بریتانیا بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زانستی و توێژینەوە، کە بە هاوکاری مۆزەخانەی بریتانیا گەڕێندرانەوە. 

 

گەڕانەوەی ئەم شوێنەوارانە لە شانشینی یەکگرتووەوە دووەم گەورەترین پرۆسەی وەرگرتنەوەی شوێنەوارە کۆنەکانە لە مێژووی عێراقدا.هەروەها ئەم پرۆسەیە پەرۆشی پاراستنی ئەو میراتە کەلتوورییە بەرجەستە دەکات کە نوێنەرایەتی ناسنامەی نیشتمانی و یادەوەری مێژوویی و کەلتووری وڵات دەکات کە گرنگییەکی گەورەی مرۆیی هەیە.

 

پشتگیری و بەدواداچوونی بەردەوامی خۆمان بۆ هەوڵەکان دووپات دەکەینەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو شوێنەوارانە کە تاڵان کراون و بە قاچاخ براونەتە دەرەوەی وڵات، بێ وچان هەوڵ دەدەین تا دوا پارچەی سامانی نیشتمانیمان بۆ مۆزەخانەی عێراق دەگەڕێتەوە، بە شێوەیەک کە بەهای ئەم شکۆمەندییە بپارێزێت و مێژووی عێراق و شارستانیەتییەکەی بهێڵێتەوە کە بە یەکێک بە کۆنترین شارستانیەتە مرۆییەکانی سەر زەوی دادەنرێت.

 

بەم بۆنەیەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ شانشینی یەکگرتوو دەنێرین کە بەڵێنەکانی 100 ساڵ لەمەوبەر بە گەڕاندنەوەی شوێنەوارەکان و پابەندبوونی بە پاراستنیان بە درێژایی ئەم ساڵانە جێبەجێ کرد و هاوکارییە بونیادنەرەکانیش لەم ڕووەوە بە تایبەتی لە مۆزەخانەی بریتانیاوە بەرز دەنرخێنین .

 

هیوادارین ئەو شوێنەوارە عێراقیانەی بە قەرز بە لایەنی بەریتانیا دراون، سوودی بۆ هەموو مرۆڤایەتی هەبووبێت و لە ڕێگەیەوە زانایان  لێکۆڵینەوە و و توێژینەوە بەنرخەکانیانەوە گشتبنە ئەنجامێکی بەرهەمدار و زانستی کە خزمەت بە مێژووی مرۆڤایەتی بکەن. هەروەها دەستخۆشی لەو هەوڵە نیشتمانیانە دەکەین کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار و وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن دراون  بە مەبەستی تەواوکردنی وەرگرتنەوەی ئەو شوێنەوارە گرنگانە، هەروەها سوپاسی ئامادەبوونی باڵیۆزخانەی بریتانیا  دەکەم لەم کۆنفرانسەدا.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket