riklam

کۆریا: کۆبونەوەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بنیاتنەر و بەرهەمدارە

کوردستان 02:19 PM - 2023-05-09
پەیجی کۆنسوڵخانەی گشتی کۆماری کۆریا PUKMEDIA

پەیجی کۆنسوڵخانەی گشتی کۆماری کۆریا

حکومەتی هەرێم

كونسوڵی گشتی كۆماری كۆریا لە هەولێر پێشوازی لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك وەزیران و جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.

 

کۆنسوڵخانەی گشتی کۆماری کۆریا لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاندوە: "چۆ كیجۆنگ كونسوڵی گشتی كۆماری كۆریا لە هەولێر خۆشحاڵە بە پێشوازیكردن لە كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانی و جێگری سەرۆك وەزیران قوباد تاڵەبانی كە لە ڕێكەوتی 8ـی ئایاری 2023 ئەنجامدرا".

 

ئەوەش هاتووە: "بە دڵنیاییەوە ئەم کۆبوونەوەیە دەستپێکێكی باش دەبێت لە هێنانە ئارای چارەسەری بنیاتنەر بۆ زۆرێک لە پرسە هەڵپەسێردراوەکان، لە دڵەوە ئاواتەخوازم کە ئەم گەرم و گوڕییە باشە بەردەوامبێت و ڕێوشوێنی بەرهەمدار لە ڕێگەی گفتوگۆوە دابنرێت".

 

هاوکات کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لەهەولێر و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عیراق خۆشحاڵبون بە کۆبونەوکەی جێگر و سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هیوا دەخوازن سەرەتای پرۆسەیەکی رێککەوتنی ئاشتەوایی و هاوکار بێت و رێگە بەحکومەت بدات بەشێوەیەکی کاریگەر کاربکات.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket