پێشوازی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەی سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران دەکرێت
کوردستان 09:36 PM - 2023-05-08
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
کۆبوونەوەی سەرۆک و جێگری ئەنجومەنی وەزیران
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردانەوی دیبلۆماسی و لایەنە نێودەوڵەتییەکانی لێکەوتەوە
و هیوا دەخوازن سەرەتای پرۆسەیەکی رێککەوتنی ئاشتەوایی و هاوکار بێت و رێگە
بەحکومەت بدات بەشێوەیەکی کاریگەر کاربکات.
رۆزی کەیف کۆنسوڵی گشتی
بەریتانیا لەهەولێر لە لێدوانێکیدا کە لەپەیجی رەسمی کونسوڵخانە بڵاوکراوەتەوە
رایدەگەیەنێت:"خۆشحاڵم کە دەبینم ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران و جزیگری سەرۆک وەزیران
کۆبوونەوە،هەنگاوێکی سەرەتای گرنگە بۆ پزیشکەوتن لەپرسە سەرەکییەکان لەڕێگەی
گفتوگۆی بنیاتنەرەوە".
وتیشی:"حکومەتێکی
یەکگرتووی هەرێمی کوردستان لەبەرژەوەندی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستانی عیراقدایە،
هیوادارم ئەمە سەرەتای پرۆسەیەکی رێککەوتنی ئاشتەوایی و هاوکاربێت کەڕێگە بەحکومەت
بدات بەشێوەیەکی کاریگەر کاربکات و کار بۆ هەموو هەرێم بکات".
باربڕا ڵیف: ئێمە پێکەوە یەکگرتووین
هاوکات باربڕا ڵیف، یاریدەدەری
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی کۆبوونەوەکەوە لە تویتێکدا رایگەیاند:" ئێمە پێکەوە یەکگرتووین لەو باوەڕەدا کە دەتوانین
بەسەر تەحەددیاتەکانماندا زاڵ بین".
راشیگەیاندووە:" کاربکەین
بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانمان، و بەهێز بمێنینەوە لەبەرامبەر ئەو مەترسییە زۆرانەی
کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە".
ئەلینا رۆمانسکی: لەسەر ئەم رێیە گرنگە هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێین
لەلایەکی تریشەوە ئەلینا
رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمەریکا
لە عیراق رایدەگەیەنیت:" دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی
کودستان دەکەم کە کۆبوونەوە بۆ ئەوەی دەست بکەن بە چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی
گفتوگۆوە".
راشیگەیاند:"هەموو وڵات کاتێک سوودمەند دەبێت
کە سەرکردەکانی سەرنجیان لەسەر پێداویستییەکانی خەڵک بێت، با لەسەر ئەم رێیە گرنگە
هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

