riklam

سەرۆک کۆمار: سەقامگیری ئاسایش سەرەتای هەموو پرۆسەیەکی گەشەپێدانە

عیراق 02:32 PM - 2023-05-08
سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەمی عیراق لە لەندەن PUKMEDIA

سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەمی عیراق لە لەندەن

سەرۆککۆمار

سەرۆک کۆمار لە لەندەن چاویکەوت بە ڕەوەندی عێراقی و دووپاتیکردەوە  سەقامگیری ئاسایش سەرەتای هەموو پرۆسەیەکی گەشەپێدانە.

لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ لەندەن، سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید،  ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 7-5-2023، چاویکەوەت بە ڕەوەندی عێراقی و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پێکهاتە و پارت و نوێنەرانی چالاکیە سیاسییەکان.

 

لەمیانی دیدارەکەدا، کە خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار د.ئەحمەد فەکاک بەدرانی و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د.نەعیم عەبودی، وەزیری پەروەردە د.ئیبراهیم نامس ئەلجبوری، و باڵیۆزی عێراق لەبەریتانیا، محمد جەعفەر ئەلسەدر ئامادەی بوون، سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کەعێراق بە قۆناغێکی نوێدا تێدەپەڕێ و چەندین دۆخی ئەرێنی هاتۆنتە ئاراوە، لەوانە سەقامگیری ئاسایش ، کە سەرەتایەکە بۆ هەموو گەشەپێدان و پرۆسەیەکی  ئاشتییانە.

 

هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنەکانی پێشوو ماوەیەکی دوورودرێژیان خایاند، بەڵام ئەنجامەکانیان ئەرێنی و سودبەخش بوون، بەو پێیەی لەڕێگەی دیالۆگەوە جۆرێک لە ڕێککەوتنیان لەنێوان پێکهاتە سیاسییەکاندا دروستکرد، ئێستاش حکومەتی عێراق ئەرکی سەرەکی بریتیە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە کۆمەڵگە کە بۆ ئەویش بەرنامەیەکی تەواو لە هەموو ڕوویەکەوە داڕێژراوە کە سەرەتایەکی نوێیە بۆ عێراقێکی نوێ، کە تیایدا  گرنگی دەدەین بە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و دابینکردنی خزمەتگوزاری، ئاماژەی بەوەشدا کە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر ئاساییە و هەندێک کێشەی هەڵپەسێردراو لەنێوان هەردوولادا هەیە، بەڵام ئیرادەیەک هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان لە ڕێگەی دەستوور و یاساوە.

 

سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە چەند کاری کەڵەکە بووی گرنگ بۆ حکومەتی نوێ ماوەتەوە، بەو پێیەی ماوەی سێ ساڵە بودجە پەسەند نەکراوە و نزیکەی (10) هەزار یان (15) هەزار کارگە لە عێراق هەیە، کە هەموویان لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە داخراون، ئەمەش پێویستی بە هەوڵ و کارکردن و هاوسەنگکردن و هاندانی کەرتی تایبەت هەیە بۆ کارکردن.

 

سەرۆک کۆمار هەروەها باسی لە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ جیهان و وڵاتانی دراوسێ و پەرۆشی پەرەپێدانیان کرد، جەختیشیکردەوە لە ڕەتکردنەوەی دەستوەردانی دەرەکی، هەروەها رایگەیاند کە عێراق هی هەموو عێراقییەکانە. 

 

سەبارەت بە لێهاتوویی عێراقیەکان لە دەرەوەی وڵات، سەرۆک کۆمار ڕوونی کردەوە کە لێهاتوویی زۆر هەیە، و پێشوازی لەو  کەسانە دەکەین کە خوازیاری گەڕانەوەن بۆ وڵاتەکەیان بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمە تگوزاری بۆ گەلەکەیان و دەرفەتی باشیان بۆ بڕەخسێ ،هەروەها لە عێراقدا بوار بۆ لەخۆگرتنی کەسانی لێهاتوو بەردەستە.

 

دوای ئەوە وەڵامی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە، کە تایبەت بوو بە گەڕانەوەی کەسانی خاوەن توانای عێراقی بۆ وڵات و دامەزراندنیان لە ئەنجوومەنی فیدراڵی و دۆسییەی ژینگە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket