قوباد تاڵهبانی: كێشه ناوخۆییهكان زیانیان بهپێگهی ههرێم گهیاندوه
کوردستان 06:11 PM - 2023-05-07
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بریتانیا لە عیراق
قوباد
تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بریتانیا
لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان، پرسی هەڵبژاردن
و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کران.
لە
کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی 7ی ئایاری 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەکانی
داهاتووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ئێمە وەک یەکێتی لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردن
بە زوویی بکرێت و هەموو هەوڵێکیشمان بۆ ئەوەیه هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد
و دادپەروەرانە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی متمانەی هاوڵاتییان
بە هەڵبژاردن و دامەزراوەکان بەهێزتر ببێت.
جێگری
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشدا لە ماوەی رابردوودا کۆبوونەوەکان لەگەڵ لایەنەکان ئیجابی
بووە و تەنها هەندێک خاڵی ناکۆکی لەسەر پرسی کورسی کۆتاکان ماوە کە ئەوانیش قابیلی
چارەسەر کردنن و گەشبینین لەماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی کۆتایی بکرێت.
سەبارەت
بە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: ئەم کێشانە زیانیان
بە پێگەی هەرێم گەیاندووە، هەربۆیە ئێمە وەک یەکێتی پێشتریش رامانگەیاندووە؛ ئامادەین
بۆ هەرجۆرە دەستپێشخەرییەک. وتیشی "لە ئێستاشدا هەندێک هەوڵ هەیه و گەشبینین
لە داهاتوویەکی نزیکدا بە ئاراستەی چارەسەری هەنگاو بنێین و بتوانین بەسەر بەشێکی
زۆری کێشەکاندا زاڵ ببین."
لە
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا، لەمبارەیەشەوە
جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند ئێمە دەمانەوێت کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بەشێوەیەکی
ریشەیی و بۆ ماوەی درێژخایەن چارەسەر بکەین. وتیشی ئەگەر بتوانین کێشەکانی ناوخۆمان
له هەرێم چارەسەر بکەین، بە یەکگرتوویی و یەکڕیزییەوە باشتر و ئاسانتر دەتوانین کێشەکانمان
لەگەڵ بەغدا بە جۆرێک چارەسەر بکەین کە لە بەرژەوەندی هەردوولادابێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

