سوپاسنامەی بنەماڵەی شەهید فرسەت مەلەکی
هەواڵ 01:23 PM - 2023-05-05
ئاژانسەکان
فرسەت مەلەکی
بنەماڵەی (فرسەت مەلەكی) لەبەرامبەر پەرۆشی نواندن و بەشداریکردنی خزمان و دۆستان و لایەنە حزبی و حكومی و فەرماندەكان و مامۆستایانی ئاینی و كەسایەتی و پیاو ماقولان و گەنجان و لاوان لەمەڕاسیمی بەخاک سپاردن و رۆژانی پرسەی شەهید (فرسەت مەلەكی) سوپاسنامەیەکیان ئاڕاستە دەکەن.
دەقی سپاسنامەکە...
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
لەبەرامبەر پەرۆشی نواندن و بەشداریکردنتان لەمەڕاسیمی بەخاک سپاردن و ڕۆژانی پرسەی شەهید كاكە(فرسەت مەلەكی) بەناوی بنەماڵەکەمانەوە سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاراستەی خزمان و دۆستان و لایەنە حزبی و حكومی و فەرماندەكان و مامۆستایانی ئاینی و كەسایەتی و پیاو ماقولان و گەنجان و لاوان دەكەین كە لەدوای تیرۆركردنی كاكە (فرسەت مەلەكی) لەسەر قەبران و لەپرسەكەدا لەگەڵمان بوون، هەروەها سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی ئەو دۆست وخزم و کەسانەی دوورە ولات و ئەوانەی بەتەلەفۆن وبەنامەو لەتۆڕی كۆمەڵایەتیەکان هاوخەممان بوون هاوپرسەیی و هاوخەمی هەموو لایەکتان كەمێك باری ئەوخەمەی سەرشانمانی سوكتر كرد
لێرەوە داوا لەهێزەئەمنیەكان دەكەین كە هەوڵەکانیان لەپێناو دۆزینەوەو ڕادەستکردنی تۆمەتباران بەیاسا چڕبكەنەوەو ڕێگە نەدەن بكەرانی ئەم كردەوە تیرۆرستیە بەبێ سزای یاسای تێپەڕن، دەمانەوێت ڕوونی بكەینەوە كاكە (فرسەت مەلەكی) هیچ جۆرە كێشەیەكی سیاسی و كۆمەلاتی و کەسی لەگەڵ هیچ كەس و لایەک نەبووە، بەداخەوە لەسەرەتای ڕووداوەكە چەند كەناڵێك هەوڵی بەلارێدابردنی بابەتەكەیاندا، بەلام ئێمە وەك بنەماڵەی شەهید فرسەت مەلەکی ئامادەنەبووین لێدوان بۆ هیچ كەناڵێك بدەین، ئێمە نامانەوێ هیچ كەس و لایەنێك تاوانبار بكەین، چاوەڕوانی هێزە ئەمنیەكانین بۆ ئاشكراكردنی ڕوداوەکەو بکەرانی.
بنەماڵەكەی ئێمە خۆی بەخاوەنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەزانێ و لەدوای ڕوداوەكەشەوە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و مەڵبەندی(٢٤)ی ڕێكخستنی ڕاپەڕین بەردەوام لەگەڵماندا بووەو ئامادەیی هەموو جۆرە پشتیوانی و هاوكاریەك بوون
سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاڕاستەی یەکێتیی و مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین دەکەین.بۆخەمخۆری بەپەرۆشیان بۆ ڕووداوەكە
دووبارە سوپاس بۆهەموو لایەک، ڕۆحی پاکی بەرزە فڕی شەهیدی تیرۆركراو كاكە (فرسەت مەلەكی) شاد و ئاسودە بێت ان شاللە .
بنەماڵەی شەهید كاكە( فرسەت مەلەكی)
٥/٥/٢٠٢٣
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

