سەرۆك بافڵ: ژیان و ئارامی خەڵك هێڵی سوورە
ی ن ک 08:13 PM - 2023-05-03
نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی
ڤیدیۆ كۆنفرانسی كۆبوونەوەیەكی باڵای ئەمنی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی باڵای ئەمنی كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا شێخ ئەحمەد حەمە كەریم، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و لیوا روكن عومەر ساڵح، سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی 70 و هیوا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و دیار عومەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان ئامادەبوون.
دۆخی ئەمنیی هەرێم و عیراق، رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بوون و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەبووانی بەرچاوڕوونكرد و رایگەیاند: "پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و سەلامەتی خەڵكەكەی ئەركی ئێوەیە، بۆیە هەماهەنگی بەردەوام و چالاكییە هاوبەشەكانی نێوان دەزگا ئەمنییەكان فاكتەرێكی گرنگی بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە و پاراستنی بەرژوەندییە گشتی و نیشتمانییەكانە".
سەرۆك بافڵ وتیشی: "ژیان و ئارامیی خەڵكە خۆشەویستەكەمان هێڵی سوورە و بەهەمووشێوەیەك دژی یاساشكێنی و هەر هەوڵێك بوەستنەوە كە ئامانجەكەی دروستكردنی پشێوی و ناسەقامگیرییە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

