ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی: یه‌كێتی پشتیوانی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كانه
کوردستان 12:39 PM - 2023-05-02
PUKMEDIA
دكتۆر مه‌جید محه‌مه‌د ئه‌مین
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌مووكات پشتیوانی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان بووه له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ده‌ڵێت:" سه‌ره‌تای دانانی كورسی بۆ پێكهاته‌كان، بیرۆكه‌و داوای سه‌رۆك مام جه‌لال بوو"، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری گرنگی پێدانی یه‌كێتی بووه به‌پێكهاته‌كان هه‌ر له‌زووه‌وه.
دكتۆر مه‌جید محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وتارێكدا كه بۆ PUKMEDIA ی ناردووه نوسیویه‌تی:" كلتوری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و هاریكاری و هاوكاری پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی كوردستان، باوه‌ڕێكی قوڵ و فه‌رهه‌نگێكی بنچینه‌یی سیاسه‌تی نه‌گۆڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له‌بنه‌ڕه‌تیشدا ، باوه‌ڕو هزری سه‌رۆك مام جه‌لال بووه ."
"دانانی پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌و خوێندن به‌زمانی دایك و كورسی كۆتای پێكهاته‌كان، بیرۆكه‌و داوای سه‌رۆك مام جه‌لال بووه له‌ساڵی 1992، بۆیه له‌هه‌موو كۆڕ‌و كۆبونهوهكانیشیدا ، هه‌میشه دووپاتی ده‌كرده‌وه، كه هاوكاری و پشتیوانی له‌داواو داخوازیه‌كانی خوشك و برایانی توركمان و كلدوئاشورو سریانه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌یه كه خۆیان نوێنه‌ری خۆیان بن و وه‌كو خۆیان بیربكه‌نه‌وه‌و بڕیار چاره‌نوس و كاروباری خۆیان بده‌ن ." دكتۆر مه‌جید محه‌مه‌د ئه‌مین واده‌ڵێت.
ده‌شڵێت:" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌درێژایی مێژووی خۆی و به‌گیانی به‌رزی نیشتمانییه‌وه هه‌موو كات به‌ده‌م داوا‌و داخوازیه‌كانی نوێنه‌رو هێزه سیاسیه‌كانی پێكهاته‌كان هاتووه، هه‌رگیز نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی به‌كار نه‌هێناوه بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته حزبیه‌كانی خۆی".
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو:"یه‌كێتی بۆ هه‌میشه هاوكارو پشتیوانی پێكهاته‌كان ده‌بێت، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی خۆیان نوێنه‌ری خۆیان بن و وه‌كو خۆیان بیربكه‌نه‌وه، نه‌وه‌ك ببنه جێبه‌جێكاری ئه‌جێندای سیاسه‌تی ناشیرینی لایه‌نی تر" .
ده‌قی وتاره‌كه..
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

