riklam

سەرۆک کۆمار به سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا گەیشته کۆماری ئیسلامی ئێران

کوردستان 10:54 AM - 2023-04-29
سەرۆککۆماری عیراق PUKMEDIA

سەرۆککۆماری عیراق

سەرۆککۆمار

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا گەیشته کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامانجی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و چاوپێکەوتن.

 

سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ شەممە 29-4-2023، بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا بە سەردانێکی رەسمی لەگەڵ خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، گەیشتنە کۆماری ئیسلامی ئێران.

 

سەرۆک کۆمار سەرۆکایەتی وەفدێکیی ئاست بەرز دەکات کە پێکدێت لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، د. فوئاد حوسێن، وەزیری کارەبا زیاد عەلی فازل، وەزیری سەرچاوە ئاویەکان عەبد عەون دیاب، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی،  ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەرپرسانی باڵا.

 

سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی ئێرانی ئیبراهیم ڕەئیسی دێت، کە چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێراندا کۆببێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket