قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆكی بولگاریا و قوبرس كۆدەبێتەوە
کوردستان 08:39 PM - 2023-04-28
نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و سەرۆكی بولگاریا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، لە چوارچێوەی چالاكییەكانی كۆڕبەندی ئابوری دێڵفیدا، ئەمڕۆ هەینی 28ی نیسان، لەگەڵ رومێن رادێڤ، سەرۆكی بولگاریا و نیكۆس كریستودولیدیس، سەرۆكی وڵاتی قوبرس كۆبوویەوە و باسیبان لە پەیوەندییەكان و دواپێشهاتە سیاسی و ئابورییەكانیان كرد.
لەمیانی كۆبوونەوەكەدا، قوباد تاڵەبانی و سەرۆكی بولگاریا جەختیان لەگرنگی باشتركردن و رێكخستنەوەی پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و بولگاریا كردەوە.
لەبارەی باشتركردنی شێوازی حوكمڕانی، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا كە: "بۆ پێشخستنی هەرێمی كوردستان پێویستمان بەسود وەرگرتنە لە ئەزمونی پێشكەوتووی وڵاتانی دەرەوە بۆ ئەوەی حكومڕانییەكی باشتر و دروستمان هەبێت لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیان".
لەبارەی ئیدارەدانی سەرچاوە سروشتییەكانەوە، جێگری سەرۆك وەزیران وتی: "ئێمە لەگەڵ باشتر بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەكانین بەشێوازێك ببێتە مایەی خێر بۆ هەموو پێكهاتەكانی عیراق و هەرێم بێ جیاوازی، هەر بۆیەش دەبێت سەرەتا پێداویستی ناوخۆ دابین بكەین دواتر بیر لە هەناردەكردن بۆ دەرەوەی هەرێم بكەینەوە، جەختیشی كردەوە كە پێویستە تەنها پشت بە نەوت نەبەستین وەك تاكە سەرچاوەی داهاتی دارایی، بەڵكو دەبێت سود لە سێكتەرەكانی تری وەك كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی و كەرتی تایبەت بە گشتی وەربگرین و پەرەیان پێبدەین".
هاوكات هەر ئەمڕۆ لەپەراوێزی كۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە یۆنان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ نیكۆس كریستودولیدیس، سەرۆكی وڵاتی قوبرس كۆبوویەوە و باسیان لە دواپێشهاتە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەكان كرد و قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "كە بەردەوامە لەهەوڵەكانی بۆ باشتركردنی پڕۆسەی حكومڕانی لەهەرێمی كوردستان و ئەم كۆڕبەندەش باشترین دەرفەتە بۆ سودوەرگرتن لەئەزمونی وڵاتانی تر".
هەروەها باس لە سودوەرگرتن لە ئەزموونە پێشكەوتووەكان و چۆنییەتی كاركردن بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی و رێكخستنەوە و بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەكان كرا.
لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا كە لە هەرێمی كوردستان پێویستمان بە فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهاتە و نابێت تەنها پشت بەنەوت ببەسترێت چونكە وەك بینیمان لەماوەی رابردوو ئەو تاكە سەرچاوەیە گرفتی دارایی و ناسەقامگیری ئابوری بۆ دروستكردووین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

