جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم و یۆنان: سود لە چاکسازی حوکمرانی وەربگیرێت
کوردستان 01:13 PM - 2023-04-28
نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لە کۆڕبەندی ئابوری دیڵفی
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی، لەگەڵ پاناگیوتیس پیکرامینۆس، جێگری سەرۆک وەزیرانی یۆنان کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا کە رۆژی هەینی 28ی نیسانی 2023 لەپەراوێزی کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری دیڵفی لە یۆنان بەڕێوەچوو، باس لە دواپێشهات و گۆڕانکارییە ئابوری و سیاسییەکان لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.
جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم، بە هاوتا یۆنانییەکەی راگەیاند: "کارەکانی ئەم کۆڕبەندە لەکاتێکدایە کە رکابەرییە جیهانییەکان لەسەر ئاستی ئابوری و سیاسی بەرەو زیادبوون دەچێت، بۆیە ئەم کۆڕبەندە وەکو پێویستییەک کاریگەری زۆر باشی دەبێت بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی گرفتە هەنووکەییەکان".
لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی یۆنان کرا و جەخت کرایەوە لەسەر پێویستیی سودوەرگرتنی هەرێم لە ئەزمونی پێشکەوتوی یۆنان لە بوارە جیاجیاکان و هەنگاوەکانی چاکسازی لە سیستمی حکومڕانیدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

