پشووی جەنگاوەر
بیروڕا 09:17 AM - 2023-04-28
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ئێوارەیەك لەسەدان ئێوارەی پشووی پێشمەرگانە لە نێو سەنگەری بەرگریدا.
پۆلێك پێشمەرگە یان دانیشتوون تا كۆدەبنەوە بۆ جەولەیەكی تری گەڕان لە ناوچە ئازادكراوەكان.یان روویان لە كامیرای یادگاری فەورییە وەختێك بەشێك لە ژیانی رۆژانەی پێشمەرگایەتی تۆمار دەكات. یا خۆیان لەبەر خۆری ئازادی و پشووی هەڤاڵانە هەڵخستووە پێش ئەوەی شەو دابێت و شەوی تەگبیر و كەمین بێت دژی جەیش و جاش كە زۆرن بەڵام دەستەبژێری ئازا وەگیری هێناون .
رەسم قسە ناكات و زمانی نوتقی نییە، دەنا شەرحی حاڵی خۆی دەكرد، بۆیە دەبێ نازی بكێشین و بیدوێنین.
ئەم دەستووری جامانە و دیزاینی ئەم جلە كوردییە بۆ وا دڵنشین و جوانە؟ ئەم تاقمە مومتازە لەم كەشە بەهارییە بیر لە چی دەكەنەوە و بزەی كام داهاتووی خۆش و رەنگین گرتوونی ؟
سەرەتای هەشتاكانی دوای جێگیری مەقەڕ و بنكە و ئاوایی پێشمەرگەیە؟ رەسمی رەنگاورەنگی (شاییە زەماوەندە)ی مژدەی راپەڕینە یان گرتەیەكی ئاشنایە و هەر كەریم خەمزە و (نازت بێكەی) نوقسانە و هەر قاعەی خلدی بەغدایە بە شایی و لێلێ دەسماڵێ وەك بڵێی مژدەی شۆڕشی داهاتووی كورد رادەگەیەنێ.
رەسم رەنگی هەیە بەس وەكو ڤیدێۆ دەنگی نییە، دەنا لەوانەیە دەنگ هەبێ و گوێ لە دەنگی گەلی كوردستان بگرن كە (بانگی هەق)ی رەوایی مەسەلەی نەتەوەی لە جاسەنەوە بۆ سەرگەڵو و بەرگەڵو گواستووەتەوە؟.
ئیتر پشووی پێشمەرگانەیە و چەند گریمانەی لێ بكەیت دوایی جۆبڵاوی لێ دەكەن و هەر یەكەی دەچێتە شوێنی فەرمانێكی شۆڕش. یان نەبەردی چالاكی یان نەبەزینی هاندانی خەڵك لە كۆبوونەوەی جەماوەریدا.
كێ لەم ئەدگارە جوانانە گەیشتۆتە شوێنی جاویدانی شەهادەت و كێیان گەیشتوونە ئەمرۆ تا شایەتیمان لە سەر ناوەرۆكی دیمەنی گەشی وێنەكە بدەنێ؟
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

