قوباد تاڵەبانی لە دێڵفی: دەبێت پێداویستی ناوخۆمان پڕبکەینەوە پاشان غاز هەناردە بکەین
کوردستان 04:47 PM - 2023-04-27
یۆنان
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەمیانی بەشداریکردنی لەکۆڕبەندی ئابووری دێڵفی لەیۆنان لە
وتارێکدا رایگەیاند:" لەڕووی جیۆپۆلتیکەوە،
کوردستان لەدۆخێکی ئاڵۆزدایەو دەبێت بە حەکیمی مامەڵە لەگەڵ دراوسێکانمان بکەین، پێویستە پەیوەندیی
باشمان لەگەڵ هەموو لایەنەکان هەبێت".وتیشی:" لەگەڵ ئەوەی
هەرێم دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی، بەڵام بەداخەوە هێشتا کارەبای ٢٤ سەعاتیمان نییە،
بۆیە دەبێت ئەو گرفتە چارەسەر بکەین و پێداویستییە ناوخۆییەکان پڕ بکەینەوە ئینجا
بیر لە هەناردەکردنی غاز بکەین".
قوباد تاڵەبانی جێگری
سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ دووەم جار لەسەریەک بەشداری کرد لە کۆربەندنی ئابوری
دێڵفی لەیۆنان و لە وتارێکیشیدا لە کۆربەندەکەدا کە رۆژی ٢٧-٤-٢٠٢٣ پێشکەشیکرد
رایگەیاند:" سەرچاوە سروشتییەکان وادەکەن حکومەت تەمەڵ
بێت، پێویستە خزمەتگوزاری باش پێشکەشی گەلەکەمان بکەین".
جگە لە داهاتی نەوت پشت بە داهاتی تریش ببەستین
هەر لە وتارەکەدا قوباد تاڵەبانی وتیشی:"ئێمە پێویستییەکی زۆری ناوخۆییمان بۆ وزە هەیە، سەرچاوەیەکی زۆرمان لە غاز هەیە کە تا ئێستا دەرنەهێنراون، کۆی
سەرچاوەی داهاتی ئێمە پشت بە نەوت دەبەستێت و پێویستە ژیرانە رەفتار بکەین بۆ
هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات"، راشیگەیاند:" پشتبەستن بە نەوت و سەرچاوە
سروشتییەکانی تر ئابورییەکی سەقامگیرمان بۆ دەستەبەر ناکات، بۆیە دەبێت پشت بە سەرچاوەی
داهاتی تر ببەستین، بۆیە لێرەین بۆ ئەوەی سود لە ئەزموونی یۆنان و وڵاتانی تر وەربگرین".
شەفافیەت هەبێت گەندەلی قورس دەبێت
وتیشی:" کارمان لەسەر حکومەتێکی ئەلیکترۆنی کردووە، ئەگەر شەفافیەت هەبێت گەندەلی قورس دەبێت، چونکە حکومەتێکی بیرۆکراسی وادەکات گەندەڵی بڵاوببێتەوە".
ژنان دەتوانن رۆڵێکی باش لە حکومەتدا بگێڕن
راشیگەیاند:" یەکسانی نێوان ژن و پیاو لە کوردستان
شتێکە باوەرمان پێیەتی ژنان دەتوانن رۆڵێکی باش لە حکومەتدا بگێڕن".
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتان پتەوتربکەین
قوباد تاڵەبانی لە درێژەی وتارەکەیدا وتیشی:"پەیوەندی باشمان لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا هەیە، هاوکات دژی ئێران و تورکیا نین، پویستە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتان پتەوتربکەین".
راشیگەیاند:"پەیوەندیمان لەگەڵ کوردانی سوریاش هەیە و پێکەوە شەڕمان لەگەڵ داعش کردووە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

