قوباد تاڵەبانی: پشتیوانی كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی یۆنان دەبین
کوردستان 11:51 AM - 2023-04-27
PUKMEDIA
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی یۆنان و وەزیری کشتوکاڵی ئەو وڵاتە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە پەڕاوێزی كۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری دێڵفی، ئەمڕۆ 27ی نیسان، بە جیا لەگەڵ هەر یەكە لە سانۆس دۆكۆس راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی یۆنان و یۆریۆس یۆریانتەس وەزیری كشتوكاڵی ئەو وڵاتەدا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەی یەكەمدا لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا سەبارەت بە چۆنییەتی پاراستنی سەقامگیری لە عیراق و كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستییەكان و لەم چوارچێوەیەشدا راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی یۆنان ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی هەرێم و بە تایبەتیش لە بواری راوێژدان بە هێزە ئەمنییەكاندا.
هەردوولا بە پێویستییان زانی هەماهەنگی لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەردوو وڵات دروست بكرێت.
لە كۆبوونەوەی دووەمیشدا لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی یۆنان تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولاكرا لە بواری كشتوكاڵدا، بە تایبەتیش جەختكرایەوە لەسەر گواستنەوەی ئەزمونی یۆنان بۆ كوردستان لەڕووی پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێرییەوە.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "كوردستان ناوچەیەكی گرنگی كشتوكاڵییە و دەرفەتی لەباریش هەیە بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ و داوایكرد هانی كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی یۆنان بدرێت بێنە كوردستان. ئامادەیشی دەربڕی هەموو جۆرێك كارئاسانییەك بكرێت بۆ كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

