سهرۆك بافڵ: ئێمه بووین كهمتهرخهمی حكومهتمان بهرامبهر خوێندكاران پڕكردهوه
کوردستان 05:53 PM - 2023-04-26
PUKMEDIA
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 47 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکاراندا پەیامێکی پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکات و دەڵێت: "بەڵێنتان پێدەدەم ئەمساڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە ستراتیژێکی نوێ و سەردەمیانەوە درێژە بە خەباتی مەدەنی و رێکخراوەیی خۆی دەدات و ئامانجەکەشی دوور لە هەموو بەرژەوەندییەکی حزبی و تایبەت، تەنیا لە خزمەت بەرەوپێشچوونی پرۆسەی خوێندن و مافە رەواکانی خوێندکاراندا دەبێت".
دەقی پەیامەکە....
لە یادی ٤٧ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوێندکارانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
مێژووی خەباتی درەوشاوەی کۆمەڵەی خوێندکاران لە شۆڕشی نوێ و تێکۆشانی بەردەوامی کۆمەڵەکە لە پێناو سەرفرازیی کوردستاندا، مایەی شانازی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و هەوڵەکانیشی لەپێناو بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازادیخواز کە تێیدا خوێندکاران وەک هێز و وزەیەکی نوێ رابەرایەتیی کۆمەڵگە بکەن، جێگای ستایش و پێزانینمانە.
خوێندکاران و گەنجانی خۆشەویستی کوردستان؛
لەدوای سەرکەوتنە بەردەوامەکانی کۆمەڵەکە لە رابردوودا و بەدیهێنانی ئامانجەکانی لەو قۆناغە دژوارەی کوردستاندا، بەڵێنتان پێدەدەم ئەمساڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە ستراتیژێکی نوێ و سەردەمیانەوە درێژە بە خەباتی مەدەنی و رێکخراوەیی خۆی دەدات و ئامانجەکەشی دوور لە هەموو بەرژەوەندییەکی حزبی و تایبەت، تەنیا لە خزمەت بەرەوپێشچوونی پرۆسەی خوێندن و مافە رەواکانی خوێندکاراندا دەبێت.
لە ماوەی رابردوودا بە خۆشحاڵییەوە دەرفەتی ئەوەم بۆ رەخسا لە نزیکەوە لەگەڵ خوێندکارانی کوردستان دەربارەی پرۆسەی خوێندن و خوێندنی باڵا لە هەرێم، مافەکانی خوێندکاران و هەوڵەکان بۆ هێنانەکایەی خوێندنێکی هاوچەرخ و تەندروست گفتوگۆ بکەین و کێشە و گرفتەکان دەستنیشان بکەین. هەر ئەوکات بەڵێنماندا هاوکار و پشتیوانیان بین و دەرئەنجامی بەڵێنەکانیشمان لە نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان، دابینکردنی پێداویستییەکان و خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران راستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە ئێمە بووین بۆشایی کەمتەرخەمی حکومەتمان پڕکردەوە و ئەو ئەرکەمان لە ئەستۆ گرت. ئەرکێک کە بە شانازییەوە چووین و دەچینە ژێرباری و هەر شتێکیش کردوومانە و دەیکەین، لەپێناو گەنجان و لاوانی وڵاتەکەم بووە.
بۆ قۆناغی نوێی کارکردن و هەوڵەکانمان لەپێناو گۆڕانکاری ریشەیی لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا، ئامانجمان روونە و دەمانەوێت ئەم سێکتەرە گرنگە لە هەرێمی کوردستان بەرەو ئاستێکی باڵاتر و سەردەمیانەتر ئاڕاستە بکەین. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نایەوێت دەستوەردان لە کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بکات، بەڵام شانازی دەکات کە پشتیوان و هاوکاربێت بۆ بەرەوپێشچوونی خوێندن لە هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی مافەکانی خوێندکاران. بێگومان کە دەڵێین خوێندکاران مەبەستمان سەرجەم خوێندکارانی خۆشەویستی کوردستانە بە هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانەوە و لەبەرچاوگرتنی پاشخانی حزبی و سیاسی، بەشێک نییە لە ستراتیژی کارکردنمان.
بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستیی زانکۆکان و بونیادنانەوەی پەیوەندییەکی تەندروست لەنێوان مامۆستا و خوێندکار، کۆنفرانس و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان لەگەڵ زانکۆ و ناوەندە زانستییە جیهانییەکان، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ خوێندکاران، ئامانجی داهاتووی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەبێت و بە پشتیوانیی گەنجە خۆشەویست و لێهاتووەکانی کوردستان، رۆحێکی نوێ بەبەر پرۆسەی پەروەردە و خوێندندا دەکەین.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

