هەولێر بۆ سەرۆكی حكومەت ئارام و بۆ خەڵكەكەی نائارامە
کوردستان 11:07 PM - 2023-04-19
ئاژانسەكان
محەمەد بورهان یاسین
شەوی ڕابردوو کاتێک سەرۆکی حکومەت لەئارامیدا سەرقاڵی چا خواردنەوە بوو، بەڵام بۆ خەڵکی هەولێر نائارام بوو و برای بەرپرسێکی باڵای حکومەتەکەی کە بەرپرسێکی باڵای پارتییە دایکێک جگەر سووتاو دەکات و كوڕەكەی لەسەر فوول لایت دەکوژێت، دایكی كوژراوەكەش دەڵێت: "كوڕەكەم بە چەكی حكومەت و بەدەستی برای بەرپرسێكی باڵای حكومەت كوژراوەو هەوڵی دیزە بەدەرخۆنە كردنی دۆسیەكەی دەرێت".
شەوی رابردوو، لەكاتی سەردانەكەی سەرۆكی حكومەت بۆ ناوبازاڕی هەولێر لەسەر شەقامی 120 مەتری چەكدارێكی حكومەتی هەرێم كەبرای ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانە، لەسەر فول لایت و پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل گەنجیكی تەمەن 31 ساڵ بەناوی محەمەد بورهان یاسین دەكوژێت، برایەكی كوژراوەكەش بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی: "برایەكی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل براكەمی كوشتووە و بكوژەكەش ئەفسەری هێزەكانی ناوخۆیە و دوای ماوەیەكی زۆر خۆی رادەستی پۆلیس كردووە".
راشیگەیاند: "شەوی ڕابردوو بۆ سەرۆكی حكومەت هەولێر ئارام بوو، بەڵام بۆ ئێمە نائارام بوو غەدرمان لێكرا، بكوژەكە دوو فیشەكی بە سنگی براكەوە ناوە و چاوەڕێی كردووە تا گیانیلەدەستداوە، بۆیە داوادەكەین كەیسەكەی هاوشێوەی كەیسەكانی دیكە بەلاڕێدا نەبرێت دەشڵێت، شایەتحاڵی رووداوەكە هەڕەشەی لێكراوە بۆ ئەوەی شاهیدی لەسەر راستی رووداوەكە نەدات و ئێستا ون بووە".
برای كوژراوەكە وتیشی: "ئەو چەكەی براكەمی پێكوژرا هی حكومەتی هەرێمە و بكوژەكە لە كاتی ئەركدا نەبووە، داوای یاسایمان تۆمار كردووە و دەبێت بكوژان بدرێنە دادگا".
هاوكات دایكی كوژراوەكەش رایگەیاند: "بەم جەژنە برایەكی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كە لێپرسراوێكی باڵای پارتییە جەرگی سووتاندم و وەك ئاژەڵ مامەڵەی لەگەڵ تەرمی كوڕەكەمدا كردووە و دوای كوشتنی فڕێی داوە".
"بەو جەژنە ماڵی ئێمەیان كاول كرد، یاخوا جەرگیان بسوتێ كە جەرگی ئێمەیان سوتاند، كوڕەكەم خاوەنی دوو منداڵە كە یەكێكیان نەخۆشی درێژخایەنیشی هەیە و هاوسەرەكەی ئەمشەو منداڵی سێیەمی دەبێت" دایكی كوژراوەكە وایوت.
وتیشی: "کوڕەکەمان لەلایەن دەسەڵاتەوە کوژراوە و پاش كوشتنی تەرمەكەیان كردووەتە ناو نایلۆنەوە بۆیە پرسە بۆ كوڕەكەمان دانانێین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

