یەکێتی شەڕی پەرلەمانی بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوت دەکات
کوردستان 12:32 PM - 2023-04-18
PUKMEDIA
یەکێتی هەوڵی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەدات
فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانن و فشاره‌كانیان له‌وپێناوه‌دا ده‌ستپێكردوه، داواش ده‌كه‌ن رێگه‌نه‌ده‌رێت چیدی قووت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌ك كارتی فشاری سیاسی به‌كاربهێنرێت و به‌یاسا رێگری لێبكرێت.
پاشه‌كه‌وتی مووچه غه‌در بوو
لوقمان وه‌ردی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیاری كردووه ئه‌و قه‌رزانه‌ی حكومه‌ت كه لای هاووڵاتیه‌و حكومه‌تیش چه‌ند قه‌رزاری هاووڵاتیانه به‌رامبه‌ر بكرێت و ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه به‌چه‌ند قۆناغێك بدرێته‌وه به‌فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام حكومه‌ت و سه‌رۆكی حكومه‌ت ناچنه ژێر باری ئه‌و داواكارییه كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانه".
وتیشی: "پێویسته له‌بودجه به‌شێكی دیاری بكرێت بۆ دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه به‌غه‌در له‌ساڵانی رابردوودا و له كاتی قه‌یرانی دارایی لێیان بڕ‌دراوه".
"دوای دیاریكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له به‌شه بودجه‌ی عیراق و جێگیربونی و وه‌رگرتنی مانگانه‌ی له‌كاتی خۆیدا، هیچ پاساوێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نامێنێته‌وه بۆ نه‌ناردنی ده‌ستبه‌جێی پرۆژه یاسای بودجه بۆ په‌رله‌مان و دابه‌شكردنی داهاتی هه‌رێمی كوردستان به شێوازێكی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان"، لوقمان وه‌ردی وایوت.
قوت و مووچه نه‌كرێته فشار
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای دابینكردنی بودجه ده‌كات بۆ گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌و نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی هاووڵاتیان.
د.بڕ‌یار ره‌شید ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" داوامان له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كردوه كه هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و ستراتیژی رابسپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌ك له‌پرۆژه یاسای بودجه سەبارەت بە پاشەکەوتی موچە زیاد بكرێت و پاره‌ی پێیویستی بۆ دابینبكرێت".
"نابێت قووت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌ك كارتی فشار به‌كاربهێنرێت له‌لای هیچ لایه‌نێكه‌وه، چونكه قوت و موچه‌ی هاووڵاتیان هێڵی سووره، داوا ده‌كه‌ین مادده‌یه‌ك زیاد بكرێت له‌حاڵه‌تی پابه‌ندنه‌بونی هه‌ر لایه‌نێك به بڕ‌گه‌كانی ئه‌م یاسایه په‌نا ببرێته به‌ر هه‌ر رێگه‌یه‌ك جگه له بڕ‌ینی مووچه و قوتی هاووڵاتیان"، د. بڕ‌یار ره‌شید وایوت.
زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك له‌بودجه‌دا پاشه‌كه‌وت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
بۆ گەڕاندنەوەی ١٨٪ی پاشەکەوتی مووچە لەساڵێکدا نزیکەی ٢ ترلیۆن پیویستە و دەستخۆشی لەهەر هەر هەوڵێک دەکرێت بۆ ئەو مەبەستە.
عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌ڕ‌ه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕ‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: "ده‌ستخۆشی له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت و پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشكه‌وتی مووچه میكانزمی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و ده‌كرێت هه‌وڵی بۆ بدرێت".
"بۆ گه‌ڕ‌انده‌وه‌ی ١٨٪ پاشه‌كه‌وت له ساڵێكدا نزیكه‌ی (٢ ترلیۆن) دیناری پێویسته، بۆئه‌مه‌ش ده‌بێت ته‌رخانكراوی نوێی بۆ بكرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بتواندرێت پشكی هه‌رێم له ١٢.٦٧٪ ه‌وه بكرێته ١٤٪."، عه‌لی حه‌مه ساڵح واده‌ڵێت.
پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه به‌هۆی كورتهێنان له بودجه هاته‌كایه‌وه له‌ساڵی 2015 به‌زۆره ملێ ده‌ستیپێكردو حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر مووچه‌خۆرانیدا سه‌پاند، به‌تێكڕا له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی پاشكه‌وتی مووچه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 12 ملیار دۆلاری ملیۆنێك و 255 هه‌زار مووچه‌خۆری لایه‌و دیاریش نیه كه‌ی ئه‌و پاشكه‌وته بۆ مووچه‌خۆران ده‌گێڕێته‌وه، فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌ی پێشكه‌ش كردوه‌و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشكه‌وتی مووچه ده‌كات، چونكه پێیوایه دوای ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عیراق جێگیر بكرێت، ئیتر بیانویه‌ك نامێنێت بۆ نه‌دانه‌وه‌ی پاشكه‌وتی مووچه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

