لەبەردەم دادگاكانی هەرێم پارێزەران ناڕەزایی سەرتاسەری رادەگەیەنن
کوردستان 10:02 AM - 2023-04-16
ئاژانسەكان
پارێزەری راوێژكاری محەمەد یابە
بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی سەرتاشینی پارێزەر محەمەد یابە سۆفی لە هەولێر، پارێزەران لە سەرجەم شاروشارۆچكەكانی كوردستان لەبەردەم دادگاكان گرددەبنەوە و ناڕەزایەتی سەرتاسەری رادەگەیەنن.
سەندیكای پارێزەرانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "وەك ناڕەزاییەك بەرانبەر ئەو دەستدرێژییەی دژی پارێزەر محەمەد یابە سۆفی كراوە، داوا لە گشت پارێزەرانی كوردستان دەكەین، سەعات 11ی ئەمڕۆ یەكشەممە لەبەردەم گشت دادگاكانی كوردستان لە هەموو شار و شارۆچكەكانی كوردستان ئامادەبن بۆ وەستانی ناڕەزایی دژی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە و پاڵپشتیكردنی پارێزەری هاوپیشەمان".
بێبەرامبەر بەرگری لە كەیسی پارێزەرەكەی هەولێر دەكرێت
هاوكات پارێزەر بەشدار حەسەن كە سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینانیشە لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بە توندترین شێوە ئیدانە و سەركۆنەی ئەو هێرشە نا ئینسانی و نا ئەخلاقی و بێ ویژدانییەی سەر هاوپیشەمان پارێزەری راوێژكار محەمەد یابە سۆفی دەكەین، كە دوێنێ شەو هێرشی كراوەتە سەر لەلایەن تاقمێكی دەرچوو لە یاسا و ئازار و ئەشكەنجەیان داوە و سووكایەتییان پێ كردووە".
"دەبێت خەڵك لەوە تێبگات و ئەو رۆشنبیرییە یاساییەی لا دروست بێت كەوا، پارێزەر هیچ كێشەیەكی شەخسی لەگەڵ لایەنی هاودژی نییە، بەڵكو تەنها بەرگری لە مافی بریكاردەرەكەی دەكات لە چوارچێوەی یاسا، لە كۆتایی دا دادگا بڕیار دەدات حەق بەكێ بدرێت نەك پارێزەر" بەشدار حەسەن وادەڵێت.
راشیگەیاند: "خۆم و پارێزەرانی ئۆفیسەكەمان، ئامادەیی خۆمان نیشان دەدەین بۆ بەرگری كردن لەم كەیسەی هاوپیشەمان بەبێ بەرامبەر، بە دڵنیاییەوە تا دوا قۆناغەكانی دادگایی و بە سزاگەیاندنی تۆمەتباران پاڵپشت و هاوكاری دەبین".
ئەمەش لەكاتێكدایە لەشاری هەولێر، چوار چەكدار هەڵیانكوتایە سەر ماڵی پارێزەری راوێژكاری محەمەد یابە و پاش بەتوندی ئەشكەنجەدان و شكاندنی دەموچاوی و چەند بەشێكی جەستەی، سەریشیان تاشی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

