سەرۆک بافڵ: خەمساردی حکومەت بۆ داوا ڕەواکانی کەسوکاری ئەنفالکراوان مایەی نیگەرانییە
کوردستان 11:52 AM - 2023-04-14
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی کارەساتی ئەنفالدا پەیامێک بڵاودەکاتەوەو دەڵێت: "بەرپرسیارێتیی حکومەتی فیدراڵی و ئەنجوومەنی نوێنەرانە تاوەکو ئەرکە دەستووری و مرۆییەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن و بەشێکبن لەو هەوڵە مێژوویی و ئەخلاقیانەی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و ساڕێژکردنی زامەکانیان دەدرێت"
دەقی پەیامەکە...
٣٥ ساڵ لەمەوبەر باشووری کوردستان رووبەڕووی یەکێك لە دڕندانەترین تاوانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بووەوە، تاوانێک کە هەموو سنوورەکانی تێپەڕاند و ئامانجەکەی تەنیا شەهیدکردن و بێسەروشوێنکردنی خوشک و براکانمان نەبوو، تەنیا بە وێرانکاری و لەناوبردنی ئاوەدانییەوە نەوەستا، بەڵکو هەوڵێکی گەورە بوو بۆ سڕینەوەی زمان و شوناسی میللەتەکەمان.
ئەنفال برینێکی گەورەیە لەسەر دڵمان و ئازارێکی نەبڕاوەیە لە رۆحماندا، ئەنفال وانەیەکی مێژووییە و نابێت لە بیری بکەین. نابێت کۆمەڵکوژکردنی ١٨٢ هەزار کەس بە پیر و گەنج و منداڵەوە لەیاد بکەین و هەموو لێکەوتە خراپەکانی ئەنفال فەرامۆش بکەین. ئەنفال تەنیا کارەساتێک نییە بۆ یادکردنەوە، بەڵکو پەند و وانەیەکی مێژووییە تاوەکو لێوەی فێربین و بە یەکێتی و یەکگرتووییمان رێگری لە دووبارەبوونەوەی هەموو هێرش و تاوانێکی لەو شێوەیە بکەین.
ئاساییە لە کوردستان هێز، لایەن و رەنگی جیاواز هەبن، بەڵام نابێت ئەوە لەبیر بکەین کە هەموومان وەک کورد خاوەنی یەک چارەنووسی هاوبەشین. بۆیە دەبێت پاراستنی کوردستان و سەرفرازیی خەڵکەکەی، لەسەروو هەموو بەرژەوەندییەکانەوە بێت و ئەنفال ئەو وانە مێژووییە بێت کە هەمیشە لە یادەوەریماندا ئامادەیی هەبێت.
خەمساردی حکومەتی هەرێم دەرحەق بە کەسوکاری ئەنفالکراوان و فەرامۆشکردنی داوا رەواکانیان، مایەی نیگەرانییە و دەبێت هەمووان ئەو راستییە بزانن کە گەرمیانییە تێکۆشەرەکان پشکی شێریان لە مێژووی خەباتی کورد و بەدیهێنانی ئەم ئەزموونەدا هەیە. بۆیە پشتکردنە گەرمیان و گەرمیانییە قارەمانەکان بێوەفاییەکی گەورەیە بەرامبەر خوێنی شەهیدان.
بەرپرسیارێتیی حکومەتی فیدراڵی و ئەنجوومەنی نوێنەرانە تاوەکو ئەرکە دەستووری و مرۆییەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن و بەشێکبن لەو هەوڵە مێژوویی و ئەخلاقیانەی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و ساڕێژکردنی زامەکانیان دەدرێت. هەموو هەنگاوێکی لەو شێوەیەش، ئاماژەیەکی جدییە بۆ ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی داهاتوویەکی گەشتر.
دروود بۆ رۆحی پاکی شەهیدان و سڵاوی ورە و خۆڕاگری بۆ کەسوکارە سەربەرزەکەیان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

