قوباد تاڵەبانی: قەرەبوی مادی و مەعنەوی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکرێتەوە
کوردستان 11:32 AM - 2023-04-14
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کارەساتی ئەنفالدا لە پەیامێکیدا دەڵێت: "ئەرکی سەرشانی حکومەتی عێراقە قەرەبووی مادی و مەعنەوی کەسوکاری ئەنفالکراوان و گەلی کورد بکاتەوە".
دەقی پەیامەکە....
١٤/٤ تەنها رۆژێک نییە بۆ یادکردن و رێزگرتن لە یادی ١٨٢ هەزار مرۆڤی بێ تاوان کە بەپێی پلانێکی پێشوەختە لەلایەن رژێمی بەعسی رووخاوەوە جینۆساید کران. ئەم رۆژە تەنها بۆنەیەک نییە بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان، بەڵکو بۆنەیەکی گەورەی نیشتمانییە بۆ گەلی کورد، چونکە پرۆسەی ئەنفال پرۆسەیەک بوو بۆ سڕینەوە و پاکتاوکردنی هەموو گەلی کورد، ئەوانەی بەر ئەنفال کەوتن بوونە شایەتی تاوان و ئەوانەشی رزگاربوون بە ڕێکەوت رزگار بوون.
لە راستیدا ١٤/٤ بۆنەیەکە بۆ بیرهێنانەوەی هەموو ئەو کوردانەی بێ تاوان بوونە قوربانی دەستی رژێمی ستەمکارە یەک لە دوای یەکەکان، بۆنەیەکە بۆ بیرکردنەوە لە قەدەری گەلی کورد کە بەردەوام بووەتە قوربانی رژێمە ستەمکارەکان و بۆنەیەکیشە بۆ بیرکردنەوە لە کۆتاییهێنان بە هەر جۆرە ستەم و چەوساندنەوەیەکی مرۆڤ لە کوردستان و عێراقدا جا لەژێر هەر ناو و نیشانێکدابێت.
ناتوانین رێز لە یادی ئەنفالکراوان بگرین هەتا هاوسۆز نەبین لەگەڵ هەموو ستەملێکراوان. رێزگرتن لە یادی ئەنفالکراوان واتە کۆتاییهێنان بە هەرجۆرە ستەم و جیاوازیدانانێک لە حەقی مرۆڤدا و واتە قەرەبووکردنەوەی مادی و مەعنەوی کەسوکاری ئەنفالکراوان.
لەم یادەدا بە پێویستی دەزانم بیری بهێنمەوە ئەرکی سەرشانی حکومەتی عێراقە قەرەبووی مادی و مەعنەوی کەسوکاری ئەنفالکراوان و گەلی کورد بکاتەوە.
داوا لە هێزە سیاسییەکانی کوردستان و نوێنەرانی کورد لە بەغدا و بە تایبەتیش نوێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم بە هەموو توانایانەوە کار بکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و پێویستە ساڵانە لە یاسای بودجەی عێراقدا بەشێک بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و ناوچە ئەنفالکراوەکان تەرخان بکرێت.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

