riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی سوود لەتوانای کادیران وەردەگرێت

ی ن ک 05:38 PM - 2023-04-13
کۆبونەوەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی هەولێر PUKMEDIA

کۆبونەوەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی هەولێر

یەکێتی

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣/٤/٢٠٢٣ لەشاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی هەولێر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە د. مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی یەکێتیی و هەنگاوەکانی کاراترکردنی ئۆرگانەکان و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکان و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە توانای سەرجەم کادیران و دڵسۆزانی حزب.

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەوردی سەرنج و تێبینی و دیدی یەکێتیی بۆ ئامادەبووان روونکردەوەو سەرەڕای جەخت کردنەوە لە گرنگی پێگەی هەولێرو هەولێرییەکان، تیشکی خستە سەر سیاسەت و بەرنامەی یەکێتیی بۆ ئایندەو چارەسەری ریشەیی کێشەکان.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket