پارتی ئاوارەكان بۆ دەنگدان دەستبەسەر دەكات
کوردستان 02:57 PM - 2023-04-10پارتی ئاوارەكان بۆ دەنگدان دەستبەسەر دەكات
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: "حكومەتی هەرێم رێگرە لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان و ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت: "ئامانجەكە روونە پارتی ئەو ئاوارانە بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردندا بەكاردەهێنێت و وەك دەستبەسەر وان".
بەگوێرەی نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێم، "لەساڵی 2022 دا، ژمارەی ئاوارەكان بەگشتی لەهەرێمی كوردستان، نزیكەی 665 هەزار و ژمارەی پەنابەرانیش زیاتر لە 248 هەزار كەس بووە".
لەهەرێم هیچ كەمپێك دانەخراوە
ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق سەبارەت بە رەوشی ئاوارەكانی سنووری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: "حكومەتی هەرێم رێگەنادات ئاوارەكان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، لەكاتێكدا ژیانیان سەلامەت نییە و لەبارودۆخێكی باشدا نین، هەروەها تەنها كەمپەكانی هەرێمی كوردستان لەعیراقدا ئاوارەی تێداماوە، بۆیە هیوادارین حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرگا بۆ ئاوارەكان واڵابكات تا بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".
لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەیەكی تایبەتی كەناڵی رەشید ی عیراقی-دا وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق دەڵێت: "دەسەڵاتمان بەسەر كەمپی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستاندا نییە، چونكە لێپرسراوی ئەم كەمپانە لەهەرێمی كوردستان وەزارەتی ناوخۆیە و لەلایەن رێكخراوی بارزانیشەوە ئیدارەی كەمپەكان دەدرێت".
پارتی رێگرە لەگەڕانەوەی ئاوارەكان
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێم، نزیكەی 900 هەزار ئاوارە و پەنابەر لەهەرێم هەن و ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت: "پارتی بۆ بەرژەوەندی خۆی بارزگانی بەدەنگی ئاوارەكانەوە دەكات و لە رێگەی حكومەتەوە رێگری لەگەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان دەكات".
رۆژان محەمەد كەریم ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پارتی لەرێگەی حكومەتەوە رێگری دەكات لەوەی ئاوارەكان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، چونكە بازرگانی بەدەنگییانەوە دەكات".
"لەئێستادا عیراق و هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنی لەپێشەوەیە، بۆیە پارتی لەرابردوو و لەئێستاشدا رێگری كردوە و بەردەوامیشە لەگەڕانەوە ئاوارەكان، چونكە بەدەنگی ئەوان چەندین كورسی لەپەرلەمانی كوردستان و لە ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەدەستدەهێنێت و ئەمە جگە لەوەی لەرووی نێودەوڵەتییەوە بارزگانییان پێوەدەكات" رۆژان محەمەد كەریم وایوت.
دەنگی ئاوارەكان هاوسەنگی پەرلەمان تێكدەدات
دەنگی ئاوارەكان هاوسەنگی پەرلەمان تێكدەدات و پێویستە رێگری لێبكرێت و نەهێڵدرێت هیچ حزبێك لەبەرژەوەندی خۆی ئاوارەكان بەكاربهێنێت.
پێشتر د.سەروەر عەبدولڕەحمان سەرۆكی ئنستتیوتی پەی بە PUKMEDIA رایگەیاندبوو: "تۆماری هەڵبژاردن 900 هەزار ناوی ئاوارە و كوردانی پارچەكانی دیكە و تەزویر و مردووی تێیدایە و پێویستە پاكبكرێتەوە".
"دەنگی ئاوارەكان و مردوو هاوسەنگی پەرلەمان تێكدەدات و پێویستە رێگری بكرێت لەوەی ئاوارەكان لەهەرێمی كوردستان دەنگ بدەن و پێویستە بچنەوە زێدی خۆیان دەنگبدەن".
هیومان رایتس وۆچ: رێگەنادرێت ئاوارەكان بگەڕێنەوە
پێشتر لە رۆژی 21-10-2021 رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ڕاپۆرتێكی لەبارەی ئاوارەكان بڵاوكردوەتەوەو رایگەیاندوە: "دەزگا ئەمنییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان كۆت و بەندی نایاسایی دروست دەكەن، بۆ سنوورداركردنی ئازادی هاوتووچۆكردنی ئاوارەكان لە كەمپەكاندا و ناهێڵن ئاوارەكان كەمپەكان بەجێبهێڵن".
هاوكات لەراپۆرتەكەدا هاتبوو: "پێویستە دەسەڵاتدارانی عیراق و هەرێم ئەو كۆت و بەندانە هەڵگرن، وەك چۆن لە بەیاننامەی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافە نەتەوەیی و سیاسییەكاندا هاتووە".
نزیكەی 900 هەزار ئاوارە و پەنابەر لەهەرێم هەیە
بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێم رایگەیاند: "لە ساڵی 2022 دا ژمارەی ئاوارەكان بە گشتی لە هەرێمی كوردستان، 664 هەزار و 798 كەس بووە و ژمارەی ئاوارەكانی ناو كەمپ، كە 174 هەزار و 706 كەس بووە لەم ژمارەیە 102 كەسیان گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی رەسەنی خۆیان، لەگەڵ ئەوەشدا ئاوارەی نوێ یان دووبارە هاتوون بۆ ناو كەمپ كە ژمارەیان 230 كەس بووە و ژمارەی ئاوارەكان لە دەرەوەی كەمپیش 490 هەزار و 92 كەس بووە".
ئەوەش خراوەتەڕوو: "ژمارەی پەنابەران بە گشتی لەهەرێمی كوردستان بۆ ساڵی رابردوو 248 هەزار و 434 كەس بووە، لەم ژمارەیەش 93 هەزار و 966 كەسیان پەنابەری ناو كەمپەكان بوون و دەرەوەی كەمپەكانیش 154هەزار و 468 پەنابەر بووە".
روونیشكراوەتەوە: "ژمارەی پەنابەرە گەڕاوەكان بۆ شوێنی خۆیان 376 كەس بووە و ژمارەی پەنابەرانی نوێ یان دووبارە هاتوو بۆ ناو كەمپیش 482 كەس بووە".
پارتی دیموكراتی كوردستان دەنگی ئاوارەكان بۆ بەرزكردنەوەی رێژەی كورسییەكانی لەهەڵبژاردنەكان بەكاردەهێنێت و بۆ ئەمەش لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە رێگری دەكات لەگەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، ئەمەش لە كاتێكدایە لە هەرێمی كوردستان 26 كەمپی ئاوارەكان هەیە و تائێستا هیچیان دانەخراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: لهههرێم یاسای ناروون بۆ بێدهنگكردنی رۆژنامهنووس بهكاردههێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: لهههرێم یاسای ناروون بۆ بێدهنگكردنی رۆژنامهنووس بهكاردههێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سهعدی پیره: یۆنامی رۆڵی ههبێت لهئهنجامدانی ههڵبژاردن لهكاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07