بەشدار حەسەن: لەهەولێر رێگەیان نەداین پشتیوانی سلێمانی بکەین
کوردستان 11:44 AM - 2023-04-09
PUKMEDIA
شاری هەولێر
هێزە ئەمنییەکانی هەولێر رێگری دەکەن لە کۆبوونەوەو پیشاندانی ناڕەزایەتی دژی بۆردومانەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی،بۆ ئەو مەبەستەش بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لەشاری هەولێر دادەخەن و رێگریش لە رووماڵی رۆژنامەنووسان دەکەن پارێزەرێکیش دەڵێت:"هەماهەنگی
قوڵی ئەمنی لەنێوان هەولێر و ئەنقەرەدا هەیە"
پارێزەر بەشدار حەسەن خاوەنی خەڵاتی بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ ( Human Rights Defenders Award ) بە PUKMEDIA ی راگەیاند:"بڕیاربوو ئەمڕۆ لە ئۆفیسی
کەنەکە لە هەولێر ژمارەیەک لە نوێنەرانی هێز و لایەنەکان و کەسایەتیەکان کۆببینەوە
تەنها بەیاننامەیەکی ناڕەزایی دەربڕین بڵاوبکەینەوە سەبارەت بە بۆردوومانەکەی تورکیا
بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی هەولێر ڕێگریان لێکردین".
هەماهەنگی سیاسی لەنێوان ئەنقەرە و هەولێر هەیە
"بەر لە بۆردومانەکەش تورکيا گەشتەکانی ئاسمانی نێوان
سلێمانی و تورکیای ڕاگرت، کە ئەمانە هەمووی دەرخەر و ئاماژەیەکی روونن بۆ قووڵی پەیوەندی
و هەماهەنگی ئەمنی و سیاسی لە نێوان ئەنقەرە و هەولێر" پارێزەر بەشدار حەسەن
وایوت.
هێزه ئەمنیەکانی هەولێر بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کورد KNKدادەخەن
هاوکات بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری PUKMEDIA لە هەولێر، بڕیاربوو ئەمرۆ سەعات ١١ی پێشنیوەرۆ، لە بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە شاری هەولێر ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بکەن، بەڵام بەر له دەستپێکردنی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە هێزه ئەمنیەکانی هەولێر چواردەوری بارەگای کەنەکەیان گرت و دایانخست، بەجۆرێک رێگرییان لە چوونە ژوورەوە و هاتنەدەرەوەی هەر کەسێک کرد بۆ بارەگاکە و نەیانھێشت کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئەنجامبدرێت.
هێزە ئەمنییەکانی هەولێر رێگری لە رووماڵی رۆژنامەنووسان دەکەن
هەر بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان لەهەولێر، هێزە ئەمنیەکان رێگری لە رووماڵی رۆژنامەوانی و بڵاوەپێکردنی رۆژنامەنووسانیش دەکەن.
رۆژی 5-4-2023 وهزارهتی دهرهوهی توركیا بڕیاریدا گهشته ئاسمانییهكانی لهگهڵ فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی راگرێت، ههروهها رێگهش نهدات هیچ گهشتێكی وڵاتانی ئهوروپا كه بۆ فڕۆكهخانهی سلێمانی دهڕوات بهسهر ئاسمانهكهیدا تێپهڕێت، توركیا ههربهوهشه نهوهستاوه رۆژی ههینی 7-4-2023 بهفڕۆكهی بێ فڕۆكهوان هێرشی كرده سهر فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی، ئهمهش كاردانهوهی زۆری ناخۆیی و دهرهكی لێكهوتهوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

