riklam

قوباد تاڵەبانی: بەبۆنەی جەژنی قیامەوە پیرۆزبایی لە کریستیانەکان دەکەم

کوردستان 08:51 PM - 2023-04-08
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی جەژنی قیامەوە پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان دەکات.

 

دەقی پەیامەکە..

 

بەبۆنەی جەژنی قیامەوە بە گەرمی پیرۆزبایی لە هەموو خوشک و برا کریستیانەکانی کوردستان و عێراق دەکەم.

لەم بۆنەیەدا جارێکیتر جەخت دەکەینەوە لەسەر پتەوکردنی کلتوری پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان و عێراق.

 

کوردستان وەک رابردوو و بۆ هەمیشە بێ جیاوازی نیشتمانی هەموو پێکهاتەکانی دەبێت و شانازیش بەو فرەڕەنگییەوە دەکات.

هیوادارم خوشک و برا کریستیانەکانمان لە سایەی ئارامی و ئاسایشدا جەژنێکی پڕ لە خۆشی و شادییان هەبێت.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket