سەرۆک بافڵ: چاوەڕێ نەبووین دەزگا ئەمنیەکان جێبەجێکاری پیلانی بێگانە بن
کوردستان 07:17 PM - 2023-04-08
ڕاگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆک بافڵ و قاسم ئەعرەجی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە وەفدی باڵای عیراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق و هەریەک لە حەمید ئەلشەتری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی و عەبدولوەهاب ئەلساعدی، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عیراق و فەریق قیس ئەلمحێمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.
لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی ئەمنی و سەربازی ئامادەبوون، دوایین پەرەسەندە ئەمنییەکان و هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تاوتوێکران و جەخت لە پاراستنی سەروەریی خاک و وڵات کرایەوە و یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات و دووبارەنەبوونەوەی رووداوی لەو شێوەیە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق، وەفدی میوان، لایەن و سەرکردە عیراقی و کوردستانییەکانی کرد کە لە بەرامبەر ئەم پێشهاتە ترسناک و مەترسیدارەدا هاتوونەتە دەنگ و داواشیکرد، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لیژنە راسپێردراوەکە راستی و هۆکارەکانی پشت ئەم هێرشە بۆ رایگشتی ئاشکرا بکەن.
لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ لەبارەی بەرپرسیارێتییە هاوبەش و ئەرکە نەتەوەییەکانەوە بۆ پاراستنی گەل و وڵات رایگەیاند، چارەنووسمان بەندە بە یەکێتی و تەباییمانەوە، نابێت رێگە بە کەسانێک بدرێت چاوساغی بۆ بێگانە بکەن و ئاسایشی نەتەوەییمان بخەنەژێر مەترسییەوە.
لە بەشێکیتری روونکردنەوەکانیدا سەرۆک بافڵ وتی، رووداوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی مایەی قبووڵکردن نییە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باجی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی دەدات. ئێمە چاوەڕێی کۆدەنگیی کورد و لایەنە سیاسییەکانمان دەکرد لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکاندا، بەڵام هەرگیز چاوەڕێ نەبووین دەزگا ئەمنییەکانی ناوخۆ جێبەجێکەری پلانەکانی بێگانە بن.
لەبەرامبەردا قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق ئاماژەی بە ئارامی و هێمنی دۆخی سلێمانی کرد و رایگەیاند، ئێمە هاتووینەتە سلێمانی بۆ ئەو شارەی بە دڵە گەورەکەی سەرۆک مام جەلال ناسراوە، خۆشحاڵین دۆخەکە ئارامە و کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان نەبووە. وتیشی، سیاسەتی نیشتمانی و نەگۆڕی یەکێتی مایەی شانازی ئێمەیە، چونکە لەسەرەتای دروستبوونی کێشەکانی عیراق و پێکهێنانی حکومەتیش، هەڵوێستی ئەرێنی هەبووە و رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە هێورکردنەوەی دۆخەکە و ئاشکراشیکرد، بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەم رووداوە نەخوازراوە دەکەین و بەهەمووشێوەیەک دژی کردەی تاوانکاری بەرامبەر خاک و گەلەکەمان دەوەستینەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

