سەرۆك كۆمار جەخت لەپێویستی چەسپاندنی سەقامگیری ئابووری لە وڵاتدا دەكاتەوە
عیراق 12:24 PM - 2023-04-06
PUKMEDIA
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆمار و عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی .
سەرۆككۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ 6-4-2023، لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە عەلی موحسین عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق.
لە میانی دیدارەكەدا، هەردوولا باسیان لە بارودۆخی ئابووری و دارایی وڵات و سیاسەتی دراوی بانكی ناوەندی و هەوڵەكانی كرد بۆ باشتركردنی بەهای ئاڵوگۆڕی دیناری عیراقی، هەروەها بەڕێزیان ئاماژەیدا بە پێویستی چەسپاندنی سەقامگیری ئابووری وڵات بەگوێرەی تێڕوانینێكی گشتگیر.
سەرۆك كۆمار گرنگی پەرەپێدانی كەرتی بانكی ڕوونكردەوە بە سود وەرگرتن لە نوێترین داتای تەكنیكی و كاركردن بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی گەشەپێدان و وەبەرهێنان و بەدواداچوون بۆ كاری بانكە تایبەتەكان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردن و بەرەنگاربوونەوەی كارەكانی سپیكردنەوەی پارە بە شێوەیەك كە ئابووری نیشتمانی و موڵكی هاووڵاتیان بپارێزێت.
لای خۆیەوە عەلی عەلاق هەوڵە جددییەكان بانكی ناوەندی لە پەرەپێدانی كارەكانیدا دووپاتكردەوە، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ گرنگیدانی سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ پێشخستنی كارەكانی بانكی ناوەندی كە زامنی سەقامگیری ئابووری و دارایی دەكات لە وڵاتدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

